رۆژی 22/4/2013 شاندێكی یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی سیروان محه‌مه‌د جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم كە هاوكات سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیشە، لەگەڵ ئه‌ندامانی ژوور سه‌ردانی شاری كۆڵینگیان له وڵاتی دانیمارك كرد .
سه‌ره‌تای دیداره‌كه سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئه‌و شاره‌یان كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی كۆڵینگ پێشوازیكران .
له دیداره‌كه‌دا باس له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئابووری و بازرگانی و پیشه‌سازی نێوان هه‌ردوولا كرا .
دواتر ئێواره خوانێك بۆ شاندی یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان رێكخرا , رۆژی 24/4/2013 شاندی یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئه‌و شاره‌یان كرد و پرۆتۆكۆلێكی لێكگه‌یشتن له‌نێوان یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی و رێكخراوی بزنس كۆڵینگ واژووكرا .
به‌مه‌به‌ست له ئیمزاكردنی ئه‌و پرۆتۆكۆڵه زیاتر گۆرینه‌وه‌ی زانیاری و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریكردنی نێوان هه‌ردوولایه .
رێكخراوی بزنس كۆڵینگ پێكهاتووه له ژووری بازرگانی و یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران و یه‌كێتی خاوهنكاران و یه‌كێتی گه‌شتوگوزاری ئه‌و شاره پێكهاتووه .
سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه خۆشحاڵی خۆی به ئیمزاكردنی ئه‌و پرۆتۆكۆڵه نیشاندا و رایگه‌یاند ، ئیمزاكردنی ئه‌و پرۆتۆكۆڵه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ هاوكاریكردنی نێوانمان و هاتنی كۆمپانیاكانی وڵاتی دانیمارك بۆ هه‌رێمی كوردستان .
له‌به‌رامبه‌ریشدا سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی شانده‌كه باسی له ره‌وشی ئابووری و بازرگانی و ره‌وشی وه‌به‌رهێنان و یاسای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و ئاماده‌یی هه‌موو هاوكاری و كارئاسانیه‌كی بۆ كۆمپانیاكانی دانیمارك نیشاندا بۆ ئه‌وه‌ی بێنه هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه بكه‌ن .
دواتر شاندی یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی سه‌ردانی چه‌ند كۆمپانیا و كارگه‌ی به‌ناوبانگی ئه‌و شاره‌یان كرد.