وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكرد، نەوتی عێراق بۆ مانگی نیسانی رابردوو زیادیكردووە،سەرەڕای ئامادەیی دۆخێكی ئاڵۆزیی سیاسی و ئەمنیی لە عێراقدا كە پسپۆڕان پێیانوایە كاریگەری لەسەر كەرتی ئابوری و هەناردەكردنی نەوت دەبێت.
عەبدولكەریم لعێبی روونیكردەوە، ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق لەمانگی رابردوودا (نیسان) گەیشتووەتە 2.6 ملیۆن بەرمیل نەوت رۆژانە، لەداهاتوو ئەو بڕە زیاتر دەبێت.
روونیكردەوە، گفتوگۆكان لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا بەردەوامی هەیە و ئەوەش كاریگەری لەسەر زیادبوونی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ 2.9 ملیۆن بەرمیل نەوت رۆژانە دەبێت.