كوه‌یت 11 ملیار دۆلاری دیكە لە عێراق وەردەگرێت

به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ كوه‌یت رایگه‌یاند، 11 ملیار دۆلاری‌ تر له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و قه‌ره‌بووانه‌دا وه‌رده‌گرن كه‌ عێراق به‌رامبه‌ر به‌داگیركردنی‌ كوه‌یت له‌لایه‌ن سه‌دام حسێنه‌وه‌ پێشكه‌شی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌كات.
رۆژنامه‌ی‌ “ویئام”ی‌ كوه‌یتی‌ له‌زاری‌ خالد موزیف سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ده‌سته‌ی‌ خه‌مڵاندنی‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ كوه‌یته‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، له‌كۆی‌ 41 ملیار دۆلار، حكومه‌تی‌ به‌غدا تا ئێستا 30 ملیار دۆلار قه‌ره‌بووی‌ كوه‌یتی‌ كردووه‌ته‌وه‌.
به‌وته‌ی‌ به‌رپرسه‌كه‌ی‌ كوه‌یت، له‌ ئێستادا 11 ملیار دۆلاریان لای عێراقه‌ و ساڵانه‌ 5%ی‌ داهاتی‌ نه‌وت بۆ سندوقی‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ دابین ده‌كرێت.