پسپۆڕێكی ئابوری ئاشكرایدەكات دابەزینی نرخی جیهانی زێڕ كاریگەری لەسەر یەدەگی ئاڵتونی بانكی ناوەندی عیراق دەبێت.
عبدول سالم عكەیلی پسپۆڕی بواری ئابوری لەكۆنفلرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو سیاسەتەی بانكی ناوەندی عیراق لەئێستادا بۆ فرۆشتنی زێڕ و پارێزگاریكردن لەبەهاكەی لەبەرامبەر دۆلاردا پەیڕەوی دەكات ،دابەزینی نرخی جیهانی زێڕ كاریگەری لەسەر یەدەگەكەی دەبێت ،چونكە زۆری ئەو زێڕەی لەناوخۆی عیراقدا بەكاردەهێنرێت لەدەرەوە هاوردە دەكرێت ئەمەش وایكردووە بەردەوام گۆڕانی نرخی زێڕ لەبازاڕەكانی جیهاندا كاریگەری لەسەر نرخی زیڕ لەبازاڕەكای عیراقدا هەبێت
ئەمەش لەكاتێكدایە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ئەو گۆڕاكارییانەی لە ئابوری جیهان ڕویدا و بەردەوامی قەیرانی ئابوری لەهەندێك ناوچەدا نرخی زێڕ لەبازاڕەكانی جیهاندا بۆ ئاستێكی نزم دابەزی .