بەهۆی زیادبوونی فرۆشی بەرهەمی مۆبایلی زیرەكەوە قەبارەی قازانجی كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ 6 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار زیادیكردووە
لەو بارەیەشەوە كۆمپانیاكە بەیاننامەیەكی بڵاوكرۆدتەوە تیایدا هاتووە بەهۆی ئەوەی كۆمپانیای سامسۆنگ جۆری بەرهەمی مۆبایلی زیرەك بەنرخێكی كەمتر لەكۆمپانیای ئەپڵ دەخاتە بازاڕەوە، ئەمە وایكردووە تێكڕای فرۆشی بەرهەمی كۆمپانیای سامسۆنگ زیاترێت
بەشێوەیەك لەچارەكی یەكەمی ئەمساڵ قەبارەی قازانجەكانی لەسەدا 55 زیادكردووە گەیشتۆتە 6ملیار و 400 ملیۆن دۆلار
ئەمەش لەكاتێكدایە كۆمپانیای سامسۆنگ جۆرێكی نوێی مۆبایلی زیرەكی گالاكسی ئێس چواری خستە بازارەوە
بەڕای پسپۆڕانی ئەو بوارەش پێشبینی دەكرێت تەنها لەچارەكی دووەمی ئەمساڵدا 22 ملیۆن لەو جۆرە مۆبایلە لە بازاڕەكانی جیهاندا بفرۆشێت .