نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر هاوكاریكردنی ئابوری میسر لەرێگەی نەوت و پارەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵی میسر، ئەو وەفدە میسرییەی كە بۆ بەشداریكردن لەكۆنگرەی ئیسلامیی هاتبوونە بەغدا و دواتر لەگەڵ نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا كۆبونەوە، پەیوەندییە ئابوریەكانیانی نێوان قاهیرە و بەغدایان تاووتوێكرد.
ئاشكراكراوە، كە نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنیداوە مانگانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بەدیاری بۆ میسر بنێرێت و چوار ملیار دۆلاریش بەقەرز بدات بەمیسر.