فرۆشتنی دراوی بیانی به‌تایبه‌ت دۆلار له‌بانكی ناوه‌ندی عێراق زیادیكردوه‌و به‌گوێره‌ی خشته‌ی فرۆشتنی بانكه‌كه‌ش ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌فته‌ی پێشوو تواندراوه (116) ملیۆن‌و (99) هه‌زار دۆلار بفرۆشرێت‌و ئه‌م هه‌فه‌ته‌یه‌ش ته‌نها له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بانكدا (169) ملیۆن‌و (282) هه‌زار دۆلار فرۆشراوه.
سایتی ئه‌لمه‌سه‌لـله ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه، به‌های دۆلاریش له‌بانكی ناوه‌ندی عێراق (116) هه‌زارو (600) دینار بووه بۆ هه‌ر (100) دۆلارێك، فرۆشتنی دۆلاریش به‌شێوه‌ی كاش ڕاسته‌وخۆ (75) ملیۆن‌و (650) هه‌زار دۆلار بووه‌و به‌شێوه‌ی حه‌واڵه كردنیش تواندراوه (93) ملیۆن‌و (632) هه‌زار دۆلار فرۆشراوه كه به‌شێكی بۆ بانكه ناوخۆییه‌كان ببوه‌و به‌شه‌كه‌ی تریشی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بووه‌و به‌های فرۆشتنی دۆلاریش بهشیچوهی حه‌واڵه گه‌یشتووه‌ته (117) هه‌زارو (900) دینار بۆ هه‌ر (100) دۆلارێك.
به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندیش (25) بانك به‌شداربوون له‌و مامه‌ڵه بانكییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا.