به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی گومرگی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه، كه باس له‌داخستنی مه‌رزه‌كه ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه.
(مه‌سعود باتێلی) به NNA ڕاگه‌یاندوە، داخستنی مه‌رزه‌كه‌یان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه دووره له‌ڕاستییه‌وه، ئه‌مڕۆش وه‌ك ڕۆژانی پێشووتر، جموجوڵ له‌مه‌رزه‌كه‌یاندا ئاسایی بووه.
باتێلی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام هاتوچۆ له‌مه‌رزه‌كه‌یاندا هه‌بووه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جموجوڵی بازرگانی‌و گه‌شتیاریی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ڕانه‌گیراوه، كه ببێته هۆی داخستنی مه‌رزه‌كه.
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێره‌و هه‌رێمی كوردستان به‌كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ڕۆژانه‌ش به‌سه‌دان گهشتیارو كامیۆنی پڕ لهكاڵا، له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ئێران‌و به‌پێچه‌وانه‌وه، هاتوچۆی پێدا ده‌كه‌ن.