ئه‌مڕۆ مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی نێوان عێراق‌و ئوردن به‌شێوه‌یه‌كی كاتی داخرا.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌زاری (یاسر ئه‌بوهیلاله) په‌یامنێری كه‌ناڵی (جه‌زیره)ه‌وه بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی (ترێبیل) له‌سنوری نێوان عێراق‌و ئوردن داخراوه، به‌هۆی ئاڵۆزبوونی ڕه‌وشی ئه‌منی له‌پارێزگای ئه‌نبار.
لای خۆیشیه‌وه باڵیۆزی عێراق له‌ئوردن ڕایگه‌یاندووه، له‌مه‌رزی ترێبیل چه‌ندین سه‌وزه‌و كاڵای پێویست هاورده‌ی عێراق ده‌كرێت، به‌ڵام كوشتنی چه‌ند سه‌ربازێكی عێراق‌و ناجێگیریی باری ئه‌منی له‌پارێزگای ئه‌نبار، هۆكاربوون بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رزه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه دابخرێت.
وتیشی:”گروپه چهكدارهكانو لایه‌نگرانی ڕژێمی پێشووی عێراق، هۆكارن بۆ تێكدانی بارودۆخی ئه‌منی لهئهنبارو مه‌رزه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی (48) كاتژمێر داده‌خرێت”.