رۆژی 29/4/2013 دووشه‌ممه له هۆتیل های کریست له‌سه‌ر رێگای به‌کره‌جۆ ، رێکخراوی IOM رێکخراوی کۆچی نێوده‌وڵه‌تی ۆرکشۆپێکی رێکخست بۆ پرۆژه‌یه‌کی رێکخراوه‌که ( پرۆژه‌ی ماگنێت بۆ دۆزینه‌وه و ده‌سته‌به‌ر کردنی هه‌لی کار بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ کوردستان) که تیایدا چه‌ندین کۆمپانیا و نوێنه‌ری حکومه‌ت و ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و چه‌ندین که‌س له‌وانه‌ی که گه‌راونه‌ته‌وه بانگهێشت کرابون بۆ ۆرک شۆپه‌که ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی گونجاوترین هه‌لی کار ده‌سته‌به‌ر بکرێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی گه‌راونه‌ته‌وه بۆ کوردستان.
سۆزان کەریم لێپرسراوی پرۆژەی ماگنێت لە سلێمانی ڕای گەیاند لەم ۆرکشۆپەدا دەمانەوێت زیاتر کاری ئەم ڕێکخراوە بناسێنین بەو کۆمپانیایانەی کەدەیانەوێت دەستی هاوکاری بۆ ئەو کەسانە درێژبکەن کە لە ئەوروپا گەڕاونەتەوە و هەلی کاریان نیە بۆ ئەوەی بتوانن دوبارە لێرە کاربکەنەوە.
لای خۆشیەوە بابان حەمە سور ئەندامی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەوتەیەکدا کاری ڕێکخراوەکەی بەرزنرخاندو ڕایگەیاند کە هەمیشە هەوڵیانداوە کاربەکەن بۆ پێگەیاندی ئەو کەسانەی لە ئەو روپا گەڕاونەتەوە و دۆزینەوەی هەلی کار لە ڕێگەی ژوری بازرگانیەوە کە بەشێکی تایبەت لە ژوری بازرگانی هەیە بۆ شێوازی پێدانی زانیاری لە بارەی چۆنیەتی بازرگانی.
ماگنێت پرۆژەیەکە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ ئەنجام دەدرێت وەبەهاوکاری دەزگای کۆچ و کۆچبەران و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کار‌و کار‌و باری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئامانجی پرۆژەی ماگنێت بەهێزکردنی باری کۆمەڵایەتی و دارایی گەڕاوەکانە بۆماوەی درێژخایەن لەڕێگای بەستنەوەی ئەو گەڕاوانە بەخاوەن کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەپێچەوانەوە.