به‌مه‌به‌ستی بینا كردنی پڕۆژه‌یه‌كی نوێ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، به ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی و سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی ونوێنەری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری چه‌ند كۆمپانیایه‌ك پڕۆژی نوێی هوتێلێكی پێنج ئه‌ستێره‌یی به‌ناوی (ده‌بڵا تری)ی (هیڵتۆن)ی سلێمانی راگەیەندراكە ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود نزیك ته‌لاری هونه‌ر.
ڕێباز هیوا به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگه‌پێدراوی كۆمپانای هیوا ڕه‌وف ڕایگه‌یاند” ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌شێكی ده‌ستی كردبوو به كاره‌كانی، دواتر بیر له هێنانی كۆمپانیای (هیڵتۆن ۆرڵدواید)كرایه‌وه، كه له‌شاری سلێمانیدا یه‌كه‌م پڕۆژه‌یه ئه‌و كۆمپانیایه كاری تێداده‌كات، لایه‌نی جێیهجێكاری ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش كۆمپانیای (هیوا ڕه‌وف)ه، به‌ڵام كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی به‌پێی داواكارییه‌كان دیزاینی پڕۆژه‌كه ده‌كات”
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگه‌پێدراوی كۆمپانای هیوا ڕه‌وف وتیشی: ڕووبه‌ری ئه‌و زه‌ویه‌ی هۆتێله‌كه‌ی له‌سه‌ر بینا ده‌كرێت بریتییه له (5) هه‌زار و (200) مه‌تر و نزیكه‌ی (70) ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخان كراوه، هه‌وه‌رها وتیشی، ئه‌م پڕۆژیه ساڵ و نیوێكی تر ته‌واو ده‌بێت، واته له ساڵی (2015) ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو ده‌بێت و ده‌كرێته‌وه.
رۆدی جاگهرسباچهر سه‌رۆكی كۆمپانیای هیلتۆن ۆرڵدواید وتی: ئێمه بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك زیاتر ڕووده‌كه‌ینه ئه‌و ئه‌و شارانه‌ی كه له‌به‌ره و پێشچووندان، بێگومان شاری سلێمانیش یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی به‌رده‌وام له هه‌وڵی به‌ره‌وپێشچووندایه، له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ زۆرێك له كۆمپانیا بیانییه‌كان هه‌یه، بۆ به‌ره‌وپێش چوونی كه‌رتی گشتیاری.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌م هۆتێله پێكدێت له (223) ژوور، له‌گه‌ڵ (7) هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی بچوك و هۆڵێكی گه‌وره‌ی كۆبوونه‌وه كه توانای له‌خۆی گرتنی (1000) كه‌سی هه‌یه ، له‌گه‌ڵ سه‌نته‌رێكی بازرگانی.
بەهرۆز محەمەد، پارێزگاری سلێمانی، لەدیدارێكدا لەگەڵ جێبەجێكارانی پرۆژەكە لەدیوانی پارێزگا بەرێوەچو، وێرای دەستخۆشیكردن لەجێبەجێ كارانی پرۆژەكە، له‌هه‌مانكاتدا بونی هۆتێلە پلە یەكەكان لەسلێمانیدا بەتەواوكەری پێداویستیەكانی سلێمانی وەك پایتەختی رۆشنبیری كوردستان لەقەڵەمدەدات.
پارێزگار دوپاتیكردەوە كه “سلێمانی ناوەندێكی گرنگی بازرگانی‌و گەشتیارییەو ئایندەیەكی زۆر گەش لەم روەو چاوەروانی شارەكە دەكات”. ئاشكراشیكرد “لەرێگەی وەبەرهێنانی سلێمانییەوە لەگفتوگۆدان لەگەڵ ژمارەیەك كۆمپانیای گەورەی جیهانی بۆ هێنانو بنیاتنانی براندی هۆتێلە ناسراوەكانی جیهان لەشاری سلێماندا”.
هۆتێلەكانی هیلتۆن یەكێكە لەبراندە ناسراوەكانی جیهانو لەساڵی 1991 لەلایەن كنراد هیلتۆن بنیاتنراوەو لەشارە ناسراوەكانی جیهاندا تا ساڵی 2010 ، 530 براندی ئەو هۆتێلە لە 78 وڵات‌دا بنیاتنراوە.