وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو رایگهیاند، بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی رۆژانەی خەڵک و بەرزنەبوونەوەی نرخ، لەگەڵ راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ لە ناو شارەکانی ھەولێر و سلێمانی، عەلوەکان داناخرێن.
له راگهیهندراوێكدا بێگهرد تاڵهبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە کە، لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخی سەوزە و میوە عەلوەکان داناخرێن.
هاوكات وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو راشیگەیاندووە کە دوای ھەماھەنگیکردن لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران، لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و، وەزیری ناوخۆ، لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخی سەوزە و میوە دەرگای عەلوەکان داناخرێت.
شایهنی باسه ئاماژە بەوەشکراوە کە، ھەموو ئەو بارھەڵگرانەی لە دەروازەکانەوە دێنە ناو ھەرێمی کوردستان، بارەکانیان لە عەلوەکانیان دادەگرن و جەختیش لەوە کراوەتەوە بەپێی ئەو پلانەی داڕێژراوە، سەوزەو میوە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە کۆڵانەکان دەفرۆشرێت، ئەمەش لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخ و بەرژەوەندی ھاووڵاتییان.