رونکردنەوەیەک لەژووری بازرگانی و پیشەسازییەوە سەبارەت بەخۆراک و پێداویستی هاوڵاتیان

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دڵنیایی دەدات بەسەرجەم هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان لەزۆری پێداویستیە خۆراکیەکان لە ناو کۆگا بازرگانیەکان.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند تەواوی پێداویستیە خۆراکیەکان لە کۆگاکانی بازرگانان هەیەو پڕن لەخۆراک و پێداویستی هاووڵاتیان، هاوردەکردنی کاڵاو شتومەکیش بەردەوامی  هەیە و  دەیان هەزار تۆن خۆراک لە به‌نده‌ر عه‌باس و  باشماخەوە بەرە سلێمانی هاتووە و هیچ کێشەو گرفتێکی خۆراکمان نییە لەشاری سلێمانی.

راشیگەیاند، داوا لە تەواوی هاووڵاتیان دەکەین کە پێویستناکات بەو جۆرە پەلاماری خۆراک و بازاڕەکان بدەن چونکە ئەم بارودۆخە کاتیە و بەهەوڵ و توانای هەموان بەسەلامەتی تێی دەپەڕێنین.