ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی پەیامێک ئاراستەی ھاوڵاتیانی سلێمانی دەکات و داوایان لێ دەکات چەند دەکرێت لە ماڵەکانیان بمێننەوەو بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەیەنەدەر و خۆیان بەدووربگرن لە شوێنە گشتیەکان.
قائیمقامی سلێمانی دەڵێت: لە قۆناغێکی زۆر ھەستیارداین و داواش لەھاوڵاتیان دەکات بەھۆی ھەستیاری دۆخەکەوە و بۆ پاراستنی تەندروستیتان خۆتان بپارێزن لە قەرەباڵغی و تێکەڵبوونی بە کۆمەڵی خەڵک و مەچنە پرسەو شوێنە گشتییەکان، قائیمقامی سلێمانی داواش دەکات بۆ رێگرکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتەواوی پابەندی ئەو بڕیارو رێنماییانەبن کە لەلایەن دامەزراوەکانی حکومەتەوە راگەیەندراوە.