ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار رایده‌گه‌یه‌نێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پارێزگاری كردن له سه‌لامه‌تی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان زۆربه‌ی شوێنه‌كانی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان داده‌خرێن.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، له ژێر رۆشنایی بڕیاره‌كانی دواكۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه دا:
1- داخستنی سه‌رجه‌م هاوینه‌هه‌واره‌كان و پرۆژه گه‌شتیارییه‌كان.
2- داخستنی سه‌رجه‌م كافترییه‌كان.
3- راگرتنی دانیشتن و خواردن له خواردنگه خێراكان ( ته‌نیا سه‌فه‌ری رێگه پیدراوه).
4- داخستنی سه‌رجه‌م چێشتخانه‌كانی 1 ئه‌ستێره و 2 ئه‌ستێره.
5- سەرجەم به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گشتی گه‌شتوگوزار و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان لە شار و شارۆچكه‌كان ئه‌م بڕیارانه به هاوكاری یه‌كه كارگێرییه‌كان جیبه‌جێ ده‌كه‌ن و چاودێری شوێنه‌كان ده‌كه‌ن بۆ پابه‌ند بوونیان.
6_ ئەم بڕیارانە لە ١٢ی ئازار تاکو ١ی نیسانی 2020 کاریان پێ دەکرێ.