داواکاریی‌و رێنمایی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی بۆ بازرگانان‌و خاوەن کارگەکان

لەدوای ڕاگەیاندنی پشوو لەسەرجەم ناوەندەکانی حکومەتی هەرێم بەمەبەستی رێگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەک ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی چەند رێنمایی‌و داواکارییەک ئاراستەی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت‌و کارگەکانی بەرهەمبهێنان لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەکەین.
١-  داواکارین هەموو کۆمپانیاکان رێنماییە تەندروستیەکان بەتەواوی جێبەجێ بکەن بۆ پاراستنی گیانی کارمەندان‌.
٢-  هەوڵبدەن کەمترین کۆبوونەوەو بەریەککەوتن هەبێت لەشوێنی کارکردندا.
٣-  شوێنی کارکردنی کارمەندانتان لەهەر ژورێکدا لەیەک کەس زیاتر نەبێت‌و پێداویستی سەلامەتی بۆ دەستەبەر بێت.
٤-  بەپێی کاری کۆمپانیاکان مۆڵەت بەکارمەندان بدرێت‌و هاوکاری بکرێن تا بتوانن بەرکەوتنیان لەگەڵ یەکتر کەمتر بێت.
٥-  داواکارین لەکارگەکاندا گرنگی زیاتر بەکرێکاران بدەن‌و کاتی کارکردنیان کەم بکرێتەوەو پێداویستی تەندروستیان پێبدرێت.
٦-  داواکارین هەر کارگەو کۆمپانیایەک کەسانی وڵاتانی بیانی کاریان تێدا دەکەن پشکنینیان بۆ بکرێ‌و دڵنیایی وەربگرن.