لەدوای ڕاگەیاندنی پشوو لەسەرجەم ناوەندەکانی حکومەتی هەرێم بەمەبەستی رێگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا، وەک ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی چەند رێنماییو داواکارییەک ئاراستەی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتو کارگەکانی بەرهەمبهێنان لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەکەین.
١- داواکارین هەموو کۆمپانیاکان رێنماییە تەندروستیەکان بەتەواوی جێبەجێ بکەن بۆ پاراستنی گیانی کارمەندان.
٢- هەوڵبدەن کەمترین کۆبوونەوەو بەریەککەوتن هەبێت لەشوێنی کارکردندا.
٣- شوێنی کارکردنی کارمەندانتان لەهەر ژورێکدا لەیەک کەس زیاتر نەبێتو پێداویستی سەلامەتی بۆ دەستەبەر بێت.
٤- بەپێی کاری کۆمپانیاکان مۆڵەت بەکارمەندان بدرێتو هاوکاری بکرێن تا بتوانن بەرکەوتنیان لەگەڵ یەکتر کەمتر بێت.
٥- داواکارین لەکارگەکاندا گرنگی زیاتر بەکرێکاران بدەنو کاتی کارکردنیان کەم بکرێتەوەو پێداویستی تەندروستیان پێبدرێت.
٦- داواکارین هەر کارگەو کۆمپانیایەک کەسانی وڵاتانی بیانی کاریان تێدا دەکەن پشکنینیان بۆ بکرێو دڵنیایی وەربگرن.