ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی سوپاسی بەدەنگەوە هاتنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری سلێمانی و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ئێران دەکات کە ئاسانکاریی تەواویان کرد بۆ گەیشتنی ئەو کاڵایانەی بازرگانانی هەرێم هاوردەی هەرێمی کوردستانی دەکەن‌و له‌به‌نده‌ر عه‌باسن راگیرا بوون.
پاش ئه‌وه‌ی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی فروانی له‌گه‌ڵ بازرگانان و خاوه‌نكارانی بواری خۆراك له سلێمانی و هه‌ولێر ئه‌نجامدا، دره‌نگانێكی شه‌وی ڕابردوو سه‌رۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی راپۆرتێكی له‌باره‌ی ورده‌كاری هاورده‌كردنی كاڵا‌و خۆراك و ئه‌و خۆراك و شتومه‌كانی له كۆگاكاندایه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه له‌راپۆرته‌كه‌دا ئاماژە بەوە کرابوو کە کاڵاو شتومەکێکی زۆری بازرگانان له‌ئێستادا له‌به‌نده‌ر عه‌باسن راگیراون‌و پێوسته هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێن، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به ده‌م داواكاریی‌و راپۆرته‌كه‌ی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانییه‌وه هات.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازی پاش ئاگادار بوون لەراپۆرته‌كه‌ی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی، رایانگه‌یاند ”راپۆرته‌كه زانیاری ورد‌و زۆر گرنگی تێدا بووه، به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی ئه‌و كاڵا‌و شتومه‌كانی بازرگانانی كوردستان كه له‌ئێستادا له به‌نده‌ر عه‌باسن، بۆیه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت‌و به دواداچونی پێویستی بۆ ده‌كرێت”.
پاشان لەماوەیەکی کورت‌دا حكومه‌تی هه‌رێم له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندی كردن به به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر كرد‌و سه‌رجه‌م ئه‌و كاڵا‌و شتومه‌كانەی كه به شێكی زۆریان خۆراكین ئاسانکاریی بۆ کراو له‌ئێستادا رێگه به‌باركردنیان دراوە بۆ ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان”.
خۆشبه‌ختانه راپۆرته‌كه‌ی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی كه ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد بوو، رۆڵی گرنگی له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌دا هه‌بوو، لەم ڕێگەیەوە ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی زۆر سوپاس‌و ستایشی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازی‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كه سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ كرا‌و له‌ئێستادا باره‌كان به‌بێ كێشه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن.
ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی دڵنیایی ده‌داته سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی كوردستان كه هاورده‌كردنی كاڵا‌و شتومه‌كان به‌رده‌وامه و هیچ كه‌موكوڕییه له كاڵا و شتومه‌كاندا نیه و نابێت.