ئەمڕۆ سێ شەممە بە پێچەوانەی دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و له سەرو ٣٦ دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٣٦ دۆلار‌و ٩٠ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٣٣ دۆلار‌و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبوونەوەو دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی هەیە بە كه‌مبوونه‌وه‌ی خواستی وڵاته پیشه‌سازییه‌كان له‌سه‌ر نه‌وت و ئه‌و ڤایرۆسه‌ی كه له وڵاتی چین بڵاوبووه‌ته‌وه.