نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاست دابەزی

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ نزمترین ئاست دابەزی.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 31 دۆلار و 38 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بۆ 29 دۆلار دابەزی.

دابەزینى نرخى نەوت بۆ نزمترین ئاستى بەڕێژەى لەسەدا ٣٠ى بەراورد بە رۆژى پێشووتر، بەهۆى رێکنەکەوتنى وڵاتانى ئەندام لە ئۆپیک و دەرەوەى ئۆپیک بۆ دابەزاندنى ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت.

لە ١٨ى کانونى یەکەمى ٢٠١٦، نرخى نەوتى برێنت بۆ نزمترین ئاستى لەدواى ٢٠٠٣وە دابەزى کە ٢٧ دۆلار و ٦٨ سەنت بوو.

پێشتر، نرخى بەرمیلێک نەوت لەنێوان ٥٠ بۆ ٧٠ دۆلار بەرز و نزم دەکات ئەوەش بەهۆى رێککەوتنەکەی رێکخراوى ئۆپیک و هاوپەیمانەکانی بۆدابەزاندنی بەرهەمهێنانی نەوت، هەروەها ئاڵۆزییەکانى کەنداو و ناسەقامگیرى دۆخى سیاسی چەند وڵاتێکى دیکە