نەخۆشخانەی ئاسا لەلایەن قوباد تاڵەبانییەوە کرایەوە


ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی ئاداری ٢٠٢٠، نەخۆشخانەی ئاسا لە شاری سلێمانی کە به‌ ١٠ رۆژ دروست كرا و ٦٥ قه‌ره‌وێڵه‌ له‌خۆ ده‌گرێت بە فەرمی کرایەوە.

 كه‌مێك پێش ئێستا نه‌خۆشخانه‌ی “ئاسا” به‌ ئامه‌ده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و هه‌ڤال ئه‌بو به‌كر، پارێزگاری سلێمانی به‌ فه‌رمی كرایه‌وه‌.

نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌، به‌ هاوكاری ژماره‌یه‌ک خێرخواز و به‌ تایبه‌تی بۆ توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی دروستكرا، له‌ سه‌ره‌تاشدا پێشبینی ده‌كرا به‌ ١٤ رۆژ ته‌واوبێت.