ڕۆژی ١/ ٣/ ۲۰۲۰ شاندێکی نەخۆشخانەی شۆڕش سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد لە سەردانکەیاندا باس لە مەترسیەکانی نەخۆشی کۆرۆنا کراو شاندەکە هەندێ ڕونکردنەوەو زانیاریان دا.
پاشان باسیان لە پێویستیە هەنوکەییەکانی نەخۆشخانەکەیان کرد ئەو کەموکوڕینانەی کە لە نەخۆشخانەکەیاندا هەیە ، ئەویش نەبونی سێتێک ئامێری مۆدێرنی شیکاری نەخۆشی کۆرۆنایە، لە بەرامبەردا سەرۆکی ژوور (سیروان محەمەد )بەڵێنی پێدان کە بە زوترین کات ئەو سێتە ئامێرە دابین بکات.
ئەوەشی وت کە ژووری بازرگانی و پیشەسازی لە هەستکردن بە ئەرکی نیشتمانی و نەتەوایەتیەوە هەردەم لە ئەرکەکانی سەرشانی دوا نەکەوتوە هەر لەم بوارەدا پێش ماوەیەک ئامێری بۆ نەخوشخانەی دەرونی سلێمانی دابین کردوە هەردەم بۆ هەمو ئەو قەیرانانەی ڕویان تێکردوین وەک هەستکردن بە بەرپرسارێتی لە کۆ کردنەوەی کۆمەک و گەیاندنی بە جێگەی مەبەست قۆڵی لێهەڵماڵیوە ئامادبونی هەبوە.
هەروەها ئەمڕۆ ۲۰۲۰/۳/۳ ئەنجومەنی ژور بڕیاریدا کە هاوکارێکی چالاکی لایەنی پەیوەندیدار بێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم قەیرانە (کۆرۆنا) ژوو ئەم هەلە ئەقۆزێتەوە کە بە فەرمی سوپاس و پێزانینی خۆی بگەیەنێتە ئەو بازرکان و پیشەسازو خاوەنکارانە بکات کە هاوکار بون لەو کۆمەکانەی کە ژور پێی هەڵساوە ، هەروەها هەمو بازرگانان ئاگادار ئەکاتەوە کە هەر بەڕێزێک خوازیارە بەشداربێت لەو کۆمەکانەدا لەڕێگەی ژووری بازرگانیەوە بفەرموێت بۆ ژوور ، تاکو لەو کەمپینەدا کە ژوور پلانی بۆ داناوە هاوکارمان بێت، هەروەها ژوور بە نیازە لە داهاتودا لیستێک ڕێک بخات بە شەفافی و ڕونی بیخاتە بەر دیدی هەموان، لێرەوە ژوورەکەمان هیوای چاکبونەوە بۆ توش بوان ئەخوازێت ئومێدەوارە بە هاوکاریو کۆمەکی هەموان بتوانین ئەم قەیراناش تێبپەڕێنین.