سه‌رۆک‌و به‌رێوبه‌ری جێبه‌جێکاری ئه‌نجومه‌نی گه‌شه‌ی ئابووری‌و ده‌ره‌کی تایوان رایده‌گه‌یه‌نێت ”خه‌مبارین به بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له کیشوه‌ری ئاسیا به‌ڵام تاکو ئێستا هیج حاڵه‌تێک له تایوان تۆمار نه‌کراوه”.
واڵته‌ر ئێ، سه‌رۆک‌و به‌رێوبه‌ری جێبه‌جێکاری ئه‌نجومه‌نی گه‌شه‌ی ئابووری‌و ده‌ره‌کی تایوان راشیگه‌یاند ”تاکو ئێستا پێشانگاکانی تایوان به‌رێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام بۆ رێگری کردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که رێکاره ته‌ندروستییه‌کان گیراوه‌ته‌به‌ر و پشکینینی ورد بۆ به‌شداربوانی پيشه‌نگاکان ده‌کرێت و که‌لوپه‌لی پزیشکی بۆ خۆپاراستن له ڤارۆسه‌که به به‌شداربوانی پێشه‌نگاکان ده‌درێت”.
جه‌ختی له‌وه‌ش کردوه رێکاری ته‌ندروستی توند گیراوه‌ته‌به‌ر و له هه‌موو هۆڵه‌کانی پێشه‌نگاکاندا، سه‌رجه‌م پیداویستییه پزیشکیه‌کانی وه‌ک ماسک و ماده‌کانی یه‌قیم و پاکردنه‌وه دانراوه و دابه‌شده‌کرێت به‌سه‌ر به‌شداربواندا، تیمی پیزیشکی له‌سه‌رجه‌م هۆڵه‌کان دانراوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تاکو ئێستا هیچ حاڵه‌تێکی توشبون به ڤایرۆسی کۆڕۆنا له تایوان تۆمار نه‌کراوه و بارودۆخه‌که به‌ته‌واوه‌تی له ژێر کۆنترۆڵدایه، زانایانی پزیشکی تایوان به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا گه‌یشتونه‌ته قۆناغه‌کانی کۆتایی و له نزیکترین کادا ڤاکسین بۆ چاره‌سه‌رکردنی ڤایرۆسه‌که ده‌دۆزنه‌وه.
جه‌ختی له‌وه‌ش کردوه هه‌ر بازرگان‌و گه‌شتیار خوازیاره سه‌ردانی تایوان بکات دڵنیایی ده‌که‌ینه‌وه هیچ کێشه‌و گرفتێک بوونی نیه و باردۆخه‌که به ته‌واوی کۆنترۆڵکراوه.