هه‌رچه‌نده به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له تیشكی خۆر بڕه‌پاره‌یه‌كی گونجاوی ده‌وێت، به‌ڵام به‌گشتی له درێژخایه‌ندا سووده‌كانی به‌راورد به خه‌رجییه‌كانی، زۆر زیاتره و هاووڵاتی له گڕه‌ی موه‌لیده و پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌بای نیشتمانیی رزگار ده‌كات. ئێسته له كوردستان خه‌ڵكێك له به‌هاكه‌ی تێگه‌یشتوون و روویان له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره وزه‌یه كردووه. ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه سێ وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له تیشكی خۆر دابمه‌زرێت.
بوونی پاره و سه‌رمایه پێویستییه‌كی ته‌واوكه‌ر نییه تا هاووڵاتیی ده‌ستڕۆیشتوو بڕیار بدات به پشتبه‌ستن به پانێلی تیشك و پاتری و سیستمی تایبه‌تی، سوود له وزه‌ی خۆر وه‌ربگرێت، به‌ڵكو ده‌بێ هاووڵاتیی هوشیاریشی هه‌بێت و له نرخی ئه‌وه تێبگات كه به‌م كاره‌ی وێڕای دابینكردنی كاره‌با، خزمه‌تی ژینگه‌ی شاره‌كه‌یشی ده‌كات.
زیاتر له هه‌ر شارێكی كوردستان، له سلێمانی خه‌ڵك روویان له به‌ستنی ئه‌م سیستمه كردووه، كه‌م نین ئه‌و هوتێل و كارگانه‌ی سوود له كاره‌بای خۆر وه‌رده‌گرن.
به وته‌ی خاوه‌ن كۆمپانیاكه هه‌ندێك هوتێل هه‌ر به‌م سیستمه 200 ئه‌مپێر كاره‌با به‌رهه‌م دێنن، رۆژ نییه له سلێمانی ماڵێك داوای ئه‌و سیستمه نه‌كات به‌و ئامانجه‌ی خۆی له كاره‌بای موه‌لیده و خه‌رجیی كاره‌بای نیشتمانیی رزگار بكات، به‌ڵام رێژه‌كه له هه‌ولێر كه‌متره و هه‌رچه‌نده خه‌ریكه ژماره‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه.
له هه‌ندێك وڵاتی پێشكه‌وتوو بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، خانووه‌كه‌ش له جۆری سمارت یان زیره‌ك بنیات ده‌نرێت، به‌جۆرێك سه‌قفه‌كه‌ی به پانێلی تایبه‌تی وه‌رگرتنی تیشك داده‌پۆشرێت و دیواره‌كانیش له جۆرێك ماده كه پارێزگاری له وزه ده‌كه‌ن.
له وڵاتان بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌مهێنانی وزه له خۆر، پاڵپشتی دارایی خه‌ڵك ده‌كرێت، وه‌ك چۆن قه‌رزی كشتوكاڵی هه‌یه، قه‌رزی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش هه‌یه كه دواجار خه‌ڵك و حكوومه‌ت لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
هه‌ر كاتێك دۆخی دارایی باش بوو، هه‌وڵ ده‌ده‌ین قه‌رزی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له خۆر به هاووڵاتییان بده‌ین
ئومێد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای راگه‌یاندنی پاڵپشتی و وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ ئه‌م جۆره پڕۆژه و هه‌نگاوانه، باسی له‌وه كرد كه ئێسته به‌هۆی باری دارایی تایبه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا پاڵپشتی مه‌عنه‌ویی هاووڵاتییانن پڕۆژه‌ی solar energy دابمه‌زرێنن، به‌ڵام له داهاتوودا ئه‌گه‌ر باری دارایی حكوومه‌ت باش بێت، ئه‌وا هه‌وڵ ده‌ده‌ن له رووی داراییه‌وه هاوكاری خه‌ڵك بكه‌ن و پێشینه و قه‌رزیان پێ بده‌ن.
ئه‌و روونی كرده‌وه كه حكوومه‌ت به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته پرسی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وزه‌ی خۆر كه مایه‌ی پاكڕاگرتنی ژینگه‌یه، هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێ هاوشێوه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو له‌و رووه‌وه هه‌نگاوی گونجاو بهاوێژێت، له به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بادا ته‌نیا پشت به‌و مادانه نه‌به‌ستێت مایه‌ی پیسكردنی ژینگه‌ن، بۆیه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه سێ وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به تیشكی خۆر له سێ پارێزگای هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێن.
هه‌ریه‌ك له‌و وێستگانه توانای به‌رهه‌مهێنانی 25 مێگاوات كاره‌بایان ده‌بێت و به‌گشتی 75 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنن.
هێشتا كاری ته‌نده‌رینگ بۆ ئه‌وه نه‌كراوه، هیواخوازن وه‌به‌رهێنه‌ران بتوانن سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرن چونكه حكوومه‌ت هاوكارییان ده‌كات، هه‌ر كاتێك كاره‌باكه به‌رهه‌م هات، ئه‌وا لێیان ده‌كڕێته‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، “هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌یه‌كی گۆی زه‌وی هه‌ڵكه‌وتووه كه به هێڵی ئیستیوایی ناسراوه و به تیشكی خۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، بۆیه زۆر گونجاوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با سوود له تیشكی خۆر وه‌ربگیرێت”.
تیشكی خۆر ئه‌و وزه پاك و له‌بن نه‌هاتووه‌یه كه ده‌كرێ كوردستان سوودی لێ وه‌ربگرێت، شانبه‌شانی وڵاتانی پێشكه‌وتوو خۆی له‌و وزانه رزگار بكات كه دابینكردنیان خه‌رجییه‌كی زۆر هه‌ڵده‌گرن و دواجار ژینگه‌یان پێ پیس ده‌كرێت.
مام حه‌یده‌ریش یه‌كێك له‌و هاووڵاتییانه‌یه كه ده‌مێكه هه‌ستی به بایه‌خی سیستمه‌كه كردووه، بۆیه شه‌ش ساڵه مه‌رحه‌بای خاوه‌ن موه‌لیده‌ی نه‌كردووه و ئه‌و پاره‌یه‌ش كه ساڵانه له‌بری كاره‌بای نیشتمانیی به حكوومه‌تی ده‌دات، ئه‌وه‌نده كه‌مه ده‌كرێ بگوترێ له دابینكردنی وزه به خۆبژێویی گه‌یشتووه.
ئه‌و كه به مام حه‌یده‌ر ئه‌مه‌ریكی ناسراوه، ئه‌مساڵ هه‌مان پڕۆژه‌ی بۆ كارگه‌كه‌یشی دامه‌زراندووه.
مام حه‌یده‌ر باس له‌وه ده‌كات كه له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوودا، هیچ كاتێك بێ كاره‌با نه‌بووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و خه‌مخواریه‌ی بۆ دابینكردنی كاره‌بای ماڵه‌كه‌ی هه‌یبوو. ئه‌وكات به حه‌وت هه‌زار و 500 دۆلار سیستمی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وزه‌ی خۆر له ماڵ خۆی جێگیر ده‌كات كه له سێ پاتری و 18 پانێلی تایبه‌تی و كۆمه‌ڵێك پێداویستی تر پێك دێت، به‌وه‌یش به‌رده‌وام 15 ئه‌مپێر كاره‌بای هه‌یه.
به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له تیشكی خۆر، له كاتێك بۆ كاتێكی تر جیاوازی هه‌یه، بۆ نموونه كاتێك هه‌ور بێت رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان كه‌مێك داده‌به‌زێت. یان كاتێك شه‌و بێت زیاتر سوود له‌و كاره‌بایه وه‌رده‌گیرێت كه له‌لایه‌ن پاترییه‌كانه‌وه خه‌زن كراوه.
له سیستمه‌كه‌ی مام حه‌یده‌ریشدا شه‌وانه كاره‌باكه‌ی بۆ پێنج تا حه‌وت ئه‌مپێر كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر پێویست بكات سوود له كاره‌بای نیشتمانیی وه‌رده‌گرێت.
به‌پێچه‌وانه‌وه به‌تایبه‌تی له رۆژدا كه بڕه كاره‌بایه‌كی كه‌متر بۆ ماڵه‌كه‌ی به‌كار دێنێت، به‌شی زیاده‌ی ئه‌و كاره‌بایه‌ی له تیشكی خۆر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ده‌یداته‌وه به حكوومه‌ت و له جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌عاتی كاره‌بای نیشتمانیی زیاد بێت، كه‌م ده‌كات و وه‌ك ئه‌وه وایه به ئه‌مانه‌ت پێویستییه‌ك له دراوسێكه‌ت وه‌ربگریت و دواتر بۆی بگه‌ڕێنیته‌وه.
مام حه‌یده‌ر كاره‌بای موه‌لیده‌ی به ته‌واوی پچڕاندووه و به پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت، “شه‌ش ساڵه مه‌رحه‌بای خاوه‌ن موه‌لیده‌م نه‌كردووه”.
جگه له‌وه پاره‌ی مانگانه‌ی كاره‌بای نیشتمانیشی ناگاته 10 هه‌زار دینار و له ساڵێكدا 110 هه‌زار دیناری به كاره‌بای نیشتمانیی داوه.
وه‌ك مام حه‌یده‌ر لێكی داوه‌ته‌وه، له چوار ساڵدا خه‌رجیی كاره‌باكه‌ی ده‌رهێناوه‌ته‌وه و دوو ساڵه ئه‌و كاره‌بایه‌ی به ماڵه‌كه‌ی ده‌گات، به خۆڕایی له‌سه‌ری ده‌وه‌ستێت.
جۆری پاترییه‌كان به‌گوێره‌ی كوالێتی و نرخ گۆڕانكارییان به‌سه‌ر دێت، هه‌ندێك پاتری ده‌بێ دوو ساڵ جارێك بێنه گۆڕین، هه‌ندێكیان به‌شی شه‌ش ساڵ و هه‌ندێكی تر به‌شی 10 ساڵ ده‌كه‌ن.
ئه‌و هاووڵاتییه له ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش ساڵه‌دا جارێك پاتری گۆڕیوه و كۆنه پاترییه‌كه‌شی فڕێ نه‌داوه، به‌ڵكو له كارگه‌كه‌ی له نزیك كه‌سنه‌زان به دامه‌زراندنی هه‌مان سیستم، به یه‌كجاری خۆی له كاره‌بای حكوومه‌ت و موه‌لیده‌یش رزگار كردووه و به 24 پانێل 65 ئه‌مپێر كاره‌با به‌رهه‌م دێنێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مام حه‌یده‌ر ته‌نیا رۆژانه له كارگه‌كه‌ی كار ده‌كات، پێویستیی به خه‌زنكردنی كاره‌با بۆ شه‌و نییه. به‌گوته‌ی حه‌یده‌ر ئه‌مریكی “جۆری پاتری باش هه‌یه به 350 دۆلار ئه‌گه‌ر شه‌ش دانه جێگیر بكرێن، به‌شی 15 ساڵ ده‌كات”.
به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له تیشكی خۆر هیچ جۆره زیانێك به ژینگه ناگه‌یه‌نێت، زۆر له وڵاتان ده‌ستیان به‌وه كردووه له‌و كه‌رته‌دا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن. كوردستان كه گوڕی تیشكی خۆر له زۆربه‌ی مانگه‌كانی ساڵ به‌هێزه، بۆ ئه‌و جۆره پڕۆژانه گونجاوه، به‌ڵام پێویستی به وه‌به‌رهێنان و خه‌رجیی هه‌یه، ره‌نگه قۆستنه‌وه‌ی سه‌ربانی ماڵ و دابینكردنی پێداویستی ماڵ به كاره‌با به وه‌به‌رهێنانێكی چه‌ند هه‌زار دۆلار له كاره‌بای موه‌لیده و حكوومه‌ت، بێ نیازت بكات.
كۆمپانیا و ناوی جۆراوجۆر له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن كه كار بۆ فرۆشتن و دامه‌زراندنی سیستمی كاره‌بای پشتئه‌ستوور به خۆر ده‌كه‌ن. به‌شێك له‌وانه چه‌ندان ساڵه ئه‌زموونیان كۆ كردووه‌ته‌وه، به‌شێكی تریش تازه دامه‌زراون و له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كانیان كه‌وتوونه‌ته ركابه‌رییه‌وه.
یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌و كه‌رته‌دا كار ده‌كات و وێڕای دامه‌زراندنی سیستمی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له خۆر، پێداویستییه‌كانی سیستمه‌كه‌یش به كۆ ده‌فرۆشێت، “كۆمپانیای وزه‌ی سه‌وزی ئاراس”ـه.
فه‌یسه‌ڵ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه وتی، خه‌رجیی دامه‌زراندنی سیستمه‌كه به‌وه گرێ دراوه ئه‌و كه‌سه‌ی بۆی داده‌مه‌زرێنرێت، پێویستیی به چ بڕه كاره‌بایه‌ك هه‌یه و له چ جۆره كوالێتییه‌ك سوود وه‌رده‌گرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا “به پێنج هه‌زار تا حه‌وت هه‌زار دۆلار ده‌توانرێ 10 ئه‌مپێر كاره‌با بۆ ماڵێك دابین بكرێت، به‌و مه‌رجه‌ی پانێله‌كان به‌شی 25 ساڵ بكه‌ن و پاترییه‌كانیش سه‌رووی سێ ساڵ ته‌مه‌نیان هه‌بێت. دوای 25 ساڵیش پانێله‌كان كار ده‌كه‌ن، ته‌نیا له‌وانه‌یه 15% له توانایان كه‌م ببێته‌وه له وه‌رگرتنی تیشكی خۆر، پاتریش هه‌رزان و گرانی هه‌یه و كه‌سه‌كه ده‌توانێ پاتری باش ببه‌ستێت و كاتی زیاتر سوودی لێ وه‌ربگرێت.”
به‌ڵام گله‌یی له هه‌ندێك هاووڵاتی هه‌یه كه خۆیان له‌لای هه‌ندێك وه‌ستای ناشاره‌زا سیستمه‌كه ده‌به‌ستن، دوای ساڵێك هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌و كاره‌بایه‌ی چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد به‌رهه‌م نایه‌ت، له كاتێكدا ده‌بێ بۆ 15 پانێل 12 پاتری دابنرێت تا شه‌و و رۆژ كاره‌با دابین بكه‌ن. پانێله‌كانیش تا زۆرتر بن، توانای زیاتریان هه‌یه كاره‌با به‌رهه‌م بهێنن.
هه‌مان كۆمپانیا كاتێك سیستمه‌كه داده‌مه‌زرێنێت، به كاره‌بای نیشتمانیشی گرێ ده‌دات تا هه‌ردوو لایه‌ن بتوانن سوود له یه‌كتر وه‌ربگرن و خاوه‌ن ماڵ هه‌ست به‌بێ كاره‌بایی نه‌كات.