وەزارەتی ناوخۆی عێراق، كاروباری بەڕێوەبەرایەتییەکانی (ڕەگەزنامە باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە) بۆ ماوەی هەفتەیەك ڕادەگرێت
بەگوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بەمەبەستی خۆپاراستن و سەلامەتی تەندروستی ئەفسەران و کارمەندان وەزارەتی ناوخۆ لەسەرانسەری عیراق و بۆ زاڵ بوون بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی (کۆرۆنا) بڕیاریداوە لە رۆژی یەكشەممە( ۱-۳-۲۰۲۰)ەوە سەرجەم كارەكانی دەركردنی بەڵگەنامە لە فەرمانگەكانی بەغدادو هەموو پارێزگاكانی دیكەی عێراق بۆ ماوەی هەفتەیەك رابگیرێت ئەوانیش بریتین لە:
١- ڕاگرتنی کارەکانی ھەردوو بەڕێوبەرایەتی( ڕەگەزنامەوباری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە) و (بەڕێوبەرایەتی ھاتوچۆ ) لەبەرئەوەی قەرەباڵغی یەکی زۆری ھەیە ڕۆژانە بەھۆی سروشتی کارەکانیانەوە، ھەرەوەھا پشت دەبەستێت بەو ئامێرانەی بەرکەوتەی ڕاستەوخۆیان ھەیە لەگەڵ ھاوڵاتیان.
٢-ڕاگرتنی ئەم خولانەی کە بۆ ماوەی (١٥) ڕۆژ بەمەرجێک دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیە دەست پێ بکەنەوە بە پێ ی پرۆگرامی بڕیار لەسەردراو.
٣- سەرجەم یەکە ڕاھێنانییەکان ئاگاداربکرێنەوە و چۆڵ بکرێن لە خوێندکارەکان لە ماوەی ( ٢٠٢٠/٢/٢٧ تا ٢٠٢٠/٣/٧) .
٤- ئاگادارکردنی سەرکردایەتی کارەھاوبەشەکان سەبارەت بە خولەکانی ڕاھێنان لەگەڵ ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ئەو ڕێکخراوانەی پاڵپشتی وەزارەت دەکەن لە ناوخۆی (عیراق).
٤- قەدەغەکردنی کۆبوونەوە سەرجەم فەرمانگەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ.
٥- ڕاگرتنی لیژنەی پزیشکی یەکان لە بەڕێوبەرایەتی خزمەتگوزاری پزیشکی لە ماوەی ( ٢٠٢٠/٢/٢٧ تا ٢٠٢٠/٣/٧).
٦- پێشوازیکردن لە نەخۆشەکان لەلایەن نەخۆشخانەی شەھید دکتۆر ( علی اسماعیل صالح) سەربەخزمەتگوزاری پزیشکی بۆ حاڵەتە کتوپڕەکان لەو ماوەیەدا.