رۆژ له دوای ڕۆژ، دراوی توركیا بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریكی لە دابەزیندایە و ئهمڕۆ نزمترین نرخی لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا تۆمار كرد.
بههۆى بڵابوونهوهى نهخۆشیى كۆرۆنا له ئێران و عێراق گاریگهریى لهسهر داخستنى سنوورهكان ئێسته له باكوری توركیا له بۆڕسهی شاری تڕابزۆن كه پایتهختی ولایهتهكانی باكوری توركیایه و به گرنگترین شوێنی توركیا له بواری ئابووری دادهنرێت كێشهیان بۆ دروست بووه له زۆری دابهزینی نرخی لیره بهرانبهر دۆلار.
موڕات سوڵتان له بۆڕسهی باكوری توركیا ڕاگهیاندوه، دۆلاری ئەمەریكا بەرزترین نرخی بەرانبەر لیرە تۆمار كرد و هەر 100 دۆلاری ئەمەریكی بە 618 لیرەی توركیا ئاڵوگۆڕ كرا له بۆرسهكانی توركیا، داخستی بازاڕیش چاوەڕێ دەکرێت بهرانبهر 615 لیره بێت.
بهپێی زانیارییهكان، نرخی لیرە بەرانبەر بە دیناری عێراقیش دابەزیوە و ئێستە لە خوارووی 18 هەزار دینارهوه ئاڵوگۆڕ دەكرێت.
ئەگەر سەرنج بدرێتە گۆڕانكارییەكانی نرخی لیرە لە بۆرسەی دنیا، لانی كەم لە 12 ساڵی رابردوودا لیرە بەردەوام لە دابەزیندا بووە و دابەزینەكەش لەوكاتەوە كە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا دەستی بە فراوانخوازییەكانی كردووە، زیاتر خێرا بووە.
نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی بەرانبەر بە لیرە لە سەرەتای ساڵی 2019 سەرووی 520 لیرە بووە، سەرەتای 2018 بریتی بووە لە 375 لیرە. ئەو نرخە لە ساڵی 2017 بریتی بووە لە 280 لیرە، لە ساڵی 2015 بریتی بووە لە 266 لیرە و لە ساڵی 2014 نرخەكەی 200 لیرە بووە.
لە شەش ساڵی رابردووەوە تا ئێستە نرخی دۆلار بەرانبەر بە لیرە سێ هێندە گرانتر بووە و ئەمەش كاریگەریی زۆر خراپی خستووەتە سەر گەشەی ئابووری توركیا.