بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی گشتی هاوڵاتیان و ڕێگرتن لە سەرهەڵدان و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان.
ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتیانە دەکەینەوە کە لەئێران گەڕانەوە لە سێ هەفتەی پێشوو ، تا ئەمڕۆ لەپێناو پاراستنی تەندروستی خۆیان و خێزان و کەس وکار و هاووڵاتیان .
۱. تاوەکو دوو هەفتە لەماڵ نەچنە دەرەوە.
۲.پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن, زوو زوو دەست شوشتن بەئاو و سابوون ، دەست نەدان لە دەم و لووت و چاو پێش شۆردنی دەستەکانتان. هەروها داپۆشینی دەم لووت لەکاتی کۆکە و پژمین وە مانەوە لە ژوورێکی تایبەت لەماڵەوە .
ئەگەر هەر نیشانەیەکی نەخۆشیەکەت لێ دەرکەوت وەک کۆکە و تا و سوتانەوەی گەروو ، هەناسە تەنگی .. پەیوەندنی بکە بە هێڵەگەرمەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایتیە گشتیە تەندروستیەکان کە بڵاوکراونەتەوە.
هاوکات داوا لەهاوڵاتیان دەکەین ئەگەر هەر کەسێک یان دۆست و خزمێکیان لەو ماوەیە لەدەرەوە گەڕاوەتەوە بەتایبەتی لەوڵاتی ئێران . سەردانیان نەکەن و تێەڵاویان نەبن تاوەکو دوو هەفتە .