سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بازاڕه‌كانی هوانان بۆ فرۆشتنی په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵی كێوی و ده‌ریایی له شاری وۆهان – چین . وه ئه‌مه یه‌كه‌مجار نیه كه وڵاتی چین ئه‌م نه‌خۆشیه ڤایرۆسیانه‌ی تیا بڵاو ئه‌بێته‌وه به‌ڵكو پێشتریش له‌ساڵی 2002 به هه‌مان شێوه ڤایرۆسی كۆرۆنا ناسراو به سارسSARS بڵاو بۆوه .پاشان له ساڵی 2012 به‌ڵام ئه‌مجاره له وڵاتی سعودیه‌وه هه‌مان ڤایرۆسی كۆرۆنا ناسراو به مێرس MERS بڵاوبووه‌وه.
ئاوێنه: بۆ تێگه‌یشتن له هۆكاری بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه بۆ چه‌ند جارێك له وڵاتێكی وه‌ك و چین به‌تایبه‌تیش به‌و شێوه مه‌ترسیداره پێویسته ئاوڕێك له كلتوری خۆراكی ئه‌و وڵاته بده‌ینه‌وه ,له‌م وڵاته‌دا چه‌ند پێشكه‌وتوه له ڕوی ئابوری و ته‌كنه‌لۆجیه‌وه ئه‌وه‌نده‌ش له ژێر كاریگه‌ری داب ونه‌ریت و ئه‌فسانه‌ی هه‌ڵه‌دایه. وه به‌ده‌گمه‌ن گیاندارێكی ناو ئاو و سه‌رزه‌وی و ئاسمان به(كێوی و ماڵیه‌وه) ده‌بینیت كه وه‌ك خۆراك به‌كاری نه‌هێنن وه هه‌ندێكیان به شێوه‌ی زیندوی و ڕاسته‌خۆ ده‌یخۆن وه‌ك مێشكی مه‌یمون , بێچوی مشك , مار , هه‌شت پێ , هێلكه‌ی مراوی پیس بوو(پێش هه‌ڵهاتن) چه‌ندین گیانداری تر كه ده‌رفه‌ت نیه ناوی هه‌مووی بنوسین.
هۆكاره‌كانی خواردنی ئه‌م به‌رهه‌مانه :
1.داب ونه‌ریت و كلتور و ئه‌فسانه
بۆنمونه (پێیان وایه خواردنی مێشكی مه‌یمون و سه‌ری ماسی) دانایی و نورانی بونیان پێئه‌به‌خشێت
2.زۆری ڕێژه‌ی دانیشتوان و دابینكردنی ئاسایشی خۆراك ( به نزیكه‌ی ملیارێك و چوارسه‌د ملیون كه‌سن)
3.چێژ وه‌رگرتن له جۆره تامێكی تازه و تایبه‌ت كه ناسراوه‌به (تامی كێوی) له گیانداره كێویه‌كاندا ده‌ره‌كه‌وێت
4.دژه شێرپه‌نجه‌ن
5.چاره‌سه‌رن بۆ لاوازی سێكسی و نه‌زۆكی
6.سه‌رچاوه‌ی پڕۆتینین و چه‌وری و وزه (كالۆری) كه‌م ده‌به‌خشن.( 100 گرام گۆشتی مار 93 كالۆری ده‌به‌خشێت)
7.هه‌رزانی نرخی زۆرینه‌یان
8. سۆشیال میدیا‌و به‌رنامه‌ی سه‌رنج ڕاكێش و لایڤی ڕاسته‌وخۆ ناسراو به muk-bang
ڤایرۆسی كۆرۆنا و ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان :
له هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبۆته‌وه سه‌رچاوه‌كه‌ی بریتی بوه له شه‌مشه‌مه‌كوێره به‌ڵام له نێوان شه‌مشه‌مه كوێره بۆ مرۆڤ هه‌میشه ناوندێكی تر هه‌بووه بۆ گواستنه‌وه بۆ نمونه له سارس جۆرێك له پشیله ناسراو به Civet cat وه له مێرس به هۆی حوشتره‌وه و له كۆڤید 19 كه هێشتا به ته‌واوی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ره‌تاد باوه‌ڕ وابوو كه به‌هۆی (مار) ه‌وه بوو به‌ڵام له تازه‌ترین توێژینه‌وه مێروله‌خۆر (Pangolin) تاوانباره به گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له شه‌مشه‌مه كوێره‌وه بۆ مرۆڤ.
خه‌سڵه‌ته‌كانی ڤایرۆس به‌رامبه‌ر خۆراك
♣ نابێته هۆی گۆڕانكاری له خاسیه‌ته‌كانی خۆراكه‌كه‌دا (بۆن , تام , ڕه‌نگ , دۆخ) بۆیه هه‌ستی پێناكرێت به پێچه‌وانه‌ی به‌كتریاو ورده زینده‌وه‌ره‌كانی تر
♣ به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له ڤایرۆس ده‌كرێت زۆرترین ڕێژه‌ی خۆراك و پاشان مرۆڤ توشی نه‌خۆشی بكات
♣ ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی له ڕێگای خۆراكه‌وه یان ئاوه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه به‌رگریان زیاتره بۆ پله‌ی گه‌رمی و ترشێتی.
♣ ئه‌و خۆراكانه‌ی كه زۆرترین ئه‌گه‌ری توش بونیان هه‌یه به ڤایرۆس بریتین له‌و خواردنانه‌ی (خاون) واته مامه‌ڵه‌ی گه‌رمییان بۆ نه‌كراوه وه‌ك (پاستۆرایزه‌كردن ،پاكژكردن ، كوڵاندن)
سه‌رچاوه‌كانی توشبونی خۆراك به ڤایرۆس
1.به‌كارهێنانی ئاوی پیسبوو بۆ ئاودێری كردن و ئاودانی سه‌رچاوه ڕوه‌كی و ئاژه‌ڵیه‌كان
2. به‌كارنه‌هێنانی ده‌ستكێش و پاكژی كه‌سی له كاتی دروێنه‌كردنه‌وه تا ئاماده‌كردن و پێچانه‌وه‌ی خۆراك
3.فڕێدانی پاشه‌ڕۆ بۆ ناو ئاوێك كه به‌كاربێت بۆ خواردنه‌وه و شتنه‌وه‌و كشتوكاڵ كردن یان ئاودانی ئاژه‌ڵ
4.ئاماده‌كردنی خۆراك له كاتێكی پێشتر (زووتر) له به‌كارهێنانی وه به‌كارهێنانی ئامیر و كه‌لوپه‌لی پیسبوو.
ڤایر‌وسی كۆرۆنا و پڕوپاگه‌نده‌كان :
له چه‌ندین میدیا و سۆشیال میدیای جیهانی و هه‌رێمی زانیاری ناڕاست ده‌وترێت سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ندێك خواردن و خواردنه‌وه به‌ڵام له‌لایه‌ن (ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیه‌وه) زۆربه‌یان به زانیاری ناڕاست ناوبراون بۆ نمونه ئه‌م خواردن و خواردنه‌وانه هیچیان كاریگه‌ری نیه بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا : (خواردنی سیر ,زه‌یتی كونجی , جگه‌ره كێشان خواردنه‌وه كحولیه‌كان , خواردنه‌وه‌ی چای گیا پزیشكیه‌كان , خواردنی ئه‌نتی بایۆتیك) به‌ڵام ده‌كرێت هه‌ندێك له‌مانه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری له‌ش به‌كاربێت به‌ڵام له‌حاڵه‌تی ئاسایی و به‌كارهێنانی ڕۆژانه نه‌ك له ساته‌وه‌خته‌كانی بڵاوبونه‌وه‌و توش بوون به نه‌خۆشیه‌كان وه تا ئیستاش زانستی پزیشكی میللی چینی كه دامه‌زراوه‌ی فه‌رمیه نه‌یتوانیوه هیچ چاره‌سه‌رێكی كاریگه‌ری هه‌بێت .
پراكتیزه‌كردنی بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تی خۆراك
پراكتیزه‌كردنی بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تی خۆراك گرنگه بۆ دوربون له مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆر‌ونا و له ڕینمایه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیدا دوباره ئاماژه‌یان پێدراوه كه بریتین له :
1.پاكوخاوێنی و پاكژی كه‌سی
2.جیاكردنه‌وه‌ی خۆراكی ئاماده‌كراو له نائاماده‌كراو
3.به‌كارهێنانی مامه‌ڵه‌ی گه‌رمی بۆ خۆراك (به‌تایبه‌ت ئه‌و خۆراكانه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌یان ئاژه‌ڵین)
4.هه‌ڵگرتن وپاراستنی خۆراك له پله‌ی گه‌رمی گونجاو‌دا
به هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌مووان
بڕوا خالد شاكر
پسپۆڕ له زانستی خۆراك
زانكۆی سلێمانی