به‌رمیلێك خاوی برێنت به ٥١ دۆلار و ٩٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٥٤ دۆلار و ٧٧ سه‌نت و به ٥٢ دۆلار و ٨٣ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واوكرد. ئه‌مڕۆش نرخه‌كه‌ی له كاتژمێر ٩:٣٠ وە به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ سه‌دا ١،٦٦ كه‌مبووه‌ته‌وه و به ٥١ دۆلار و ٩٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا. له هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو جۆری رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٤٧ دۆلار و ٩١ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته بۆ دوو هه‌زار و ٨٠٤ كه‌س، خواست له‌سه‌ر نه‌وت له بازاڕی جیهانیدا كه‌میكردووه و نرخه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته كه‌مترین ئاستی ١٤ مانگی رابردوو.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌پێی داتاكانی پەیمانگای زانیارییه‌كانی وزه‌ی ئه‌مریكا EIA، عه‌مباره‌كانی نه‌وتی خاوی بازرگانی له‌و وڵاته له هه‌فته‌ی ١٥-٢١ به به‌راورد به هه‌فته‌ی رابردووتر ٥٠٠ هه‌زار به‌رمیل زیادیكردووه، ئه‌وه‌یش بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی خستنه‌ڕوو له بازاڕی نه‌وتی جیهانیدا به‌رده‌وام له زیادبووندابێت.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لە رووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٥٢ دۆلار و ١٨ سه‌نت بۆ ٥٢ دۆلار و ٣٤ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٥١ دۆلار و ٩٢ سه‌نت بۆ ٥١ دۆلار و ٨٦ سه‌نت بمێنێته‌وه.