حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری داوه چیمه‌نتۆ دابه‌ش بكات به‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ده‌یانه‌وێ خانوو و باڵه‌خانه بنیات بنێن، بۆ ئه‌وه‌ش له سلێمانی ده‌ست به پێدانی چیمه‌نتۆ كراوه و له دهۆك و هه‌ولێریش ده‌ست پێ ده‌كرێت و نرخه‌كه‌یشی به‌راورد به نرخی بازاڕ زۆر هه‌رزانتره و له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه. به‌گشتی ئه‌و هاندانه ده‌بێته هۆی جووڵه خستنه ناو كه‌رتی بیناسازی له كوردستاندا.
بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم كه له ڕێی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی كوردستانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ، بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ده‌یانه‌وێ خانوو دروست بكه‌ن، هاوكاریی بكرێن.
پێدانی چیمه‌نتۆ به هاووڵاتییان له رێی لیژنه‌یه‌كه‌وه ده‌بێت، دوای خه‌مڵاندن و دیاركردنی ئه‌و پارچه زه‌وییه‌ی خانووی له‌سه‌ر دروست بنیات ده‌نرێ، دیاری ده‌كرێت. بۆ ئه‌وانه‌ی خانوو له‌سه‌ر زه‌وی 100 مه‌تر تا 200 مه‌تر و 300 مه‌تر دروست ده‌كه‌ن، جیاوازه و بڕه‌كه‌ی گۆڕانكاریی به‌سه‌ر دێت.
ئه‌و پاڵپشتییه‌ی حكوومه‌ت ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بازاڕی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی به جووڵه بكه‌وێت
ئاوێزه غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتنی چیمه‌نتۆی سلێمانی، راگه‌یاند، بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی خانوو و باڵه‌خانه‌ی بازرگانی ده‌كه‌نه‌وه، حكوومه‌ت بڕیاری داوه چیمه‌نتۆیان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكات، ئه‌وه‌ش وه‌ك هاوكارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان، چونكه نرخه‌كه‌ی به‌راورد به بازاڕ زۆر هه‌رزانه و كه‌متر له‌سه‌ر هاووڵاتی ده‌كه‌وێت.
به‌وته‌ی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره، “ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی خانوویان هه‌یه، لیژنه‌یه‌ك سه‌ردانی زه‌وییه‌كه‌یان ده‌كات و لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن، بۆ نموونه له زه‌وییه‌كی 250 مه‌تری، نه‌خشه‌ی خانووه‌كه له خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌رده‌گرن و به‌پێی رووبه‌ری زه‌وییه‌كه كه چه‌ندی ده‌كات به خانوو، چیمه‌نتۆی بۆ ده‌نووسرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌چێت وه‌ریده‌گرێت”.
ئه‌و چیمه‌نتۆیه كه ده‌درێ به هاووڵاتییان، له كارگه‌یه‌كی حكوومی سلێمانی به‌رهه‌م دێت، مانگانه ده‌توانێ سه‌دان تۆن بخاته بازاڕه‌وه.
بڕیاره چیمه‌نتۆ بۆ شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆكیش ره‌وانه بكه‌ن بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی خانوو دروست ده‌كه‌ن، به‌گشتی هاوكارییه‌كه له 15 تۆنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا خانوو و باڵه‌خانه‌كه فراوان بێت، بڕه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت.
به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتنی چیمه‌نتۆی سلێمانی، “نرخی یه‌ك تۆن چیمه‌نتۆ كه ده‌درێت به هاووڵاتی، له 45 هه‌زار دیناره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و نرخه‌كه به‌راورد به ناو بازاڕ زۆر هه‌رزانه، چونكه چیمه‌نتۆ له بازاڕ و پێشانگه‌كانی بیناسازی، له 65 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 70 هه‌زار دیناره”.