سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ”بڕیاری هاتنە ناوەوەی سوتەمەنی و کاڵا خۆراکیەکان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەچێتە بواره جێ بەجێکردنەوە”.
سیروان محەمەد،سەرۆکه ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگهیاند “دوایی پەیوەندیمان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی کە لەشاری هەولێرە لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەشداربووە، پێراگهیاندین بڕیاردراوە سەرجەم تانکەرە سوتەمەنیەکان و بارههڵگره کاڵا خۆراکیەکان له دهروازه سنورییهكانهوه بێنە ناو هەرێمی کوردستانەوە”.
راشیگهیاند ”بڕیارەکە بەجۆرێک جێبەجێ دەکرێت کە پشکنینی تەواو بۆ شۆفێرەکان دەکرێت و پاش دڵنیابونەوەیان ئەو کات بارەکە ڕەوانە دەکرێت بۆ ناو سلێمانی و تابارەکان بەتاڵبکرێن و پاشان دەگەڕێنەوە بۆ مەرز”.
ئاماژەی بەوەشدا لە ئێستاوە ئەو بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە ههزار و ١٦٠ بارهەڵگر چاوەڕێی هاتنە ناوەوەن هیچ گرفتێك لە هاوردەکردندا نیە”.
ئەم بڕیارە تا ٢/٢٨ بەردەوام دەبێت و لەدواتردا بڕیاری پێویست دەدرێت.