بەمەبەستی بەھێزکردنی کاری بازرگانی و پیشەسازی، به‌ریوه‌به‌ری بازاركردن و گه‌شه‌ی بازرگانی له به‌شی كه‌شه‌ی ئابوری باڵوێزخانه‌ی کۆریایی باشور له به‌غداد سه‌ردانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی کرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆکی ژووری بازرگانییه‌وه پێشوازی لێ‌کرا.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند “خۆشحاڵین بە پەیوەندیەکانمان لەگەڵ کۆمپانیا کۆریەکان تا بتوانن وەبەرھێنان بکەن لەکوردستان لەکاتێکدا حکومەتی ھەرێم گرنگی بە کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی ناوخۆیی دەدات لەڕێگەی کەرتی تایبەتەوە، ئێمە دەتوانین ھاوکارتان بکەین بۆ ھێنانی کۆمپانیاکان و کارکردنیان لەکوردستان، دەتوانن کارگەی دروستکردنی تایەی ئۆتۆمێل و پارچەی ئۆتۆمبێل لێرە دابنێن و سودی لێوەرگرن و کارگەی ئۆتۆمبێل بکەنەوە کە ئەمە دەرفەتێکی باش دەدات بەووڵاتی کۆریا”.
ئاماژەی بەوەشدا “لەئێستادا پرۆژەی گەنجینەکانی سلێمانی لەسەر ڕوبەری ١٠٠ دۆنم لەجێ بەجێکردندایەو چەند کۆمپانیایەکی وڵاتی کۆریا کە بریکارەکانیان لەکوردستانە جێگەی تایبەتیان بۆ دیاریکراوە”.
داواشی کرد، وه‌کاله‌تی کۆمپانیا کۆرییه‌کان ته‌نها نه‌درێت به کۆمپانیای وڵاتێک و له سه‌رتاسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا کار بکات به‌ڵکو بدرێت به کۆماپانیایی وڵاته‌کان، بۆ نمونه وه‌کاله‌تی کۆمپانیایی کۆری بدرێته کۆمپانییه‌کی عێراقی تاکو ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانمان زیاتر بێت، نه‌ک بدرێت به کۆمپانیایی وڵاتێکی تر و له عێراق و سه‌رجه‌م وڵاتانی تردا کار بکات”.
ئەوەشی ڕونکردەوە شاری سلێمانی لە٣٥٪ پیشەسازی عێراق دابین دەکات کە چەندین کارگەی گەورەی تێدایەو بەرھەمەکانیان ھەناردە دەکەن بەرەو شارەکانی خواروی عێراق و ووڵاتانی دەرەوە”.
جەختیکردەوە وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئامادەی ھەموو ھاوکاریەکین لەھاتنی ھەرجۆرە کارگەیەک چونکە لە ئێستادا عێراق گرنگی بە بەرھەمی ناوخۆیی دەدات و ڕێگری لەھاوردەکردن دەکات.
لای خۆێشیه‌وه مسته‌فا جه‌واد، به‌ریوه‌به‌ری بازاركردن و گه‌شه‌ی بازرگانی له به‌شی كه‌شه‌ی ئابوری باڵوێزخانه‌ی کۆریایی باشور له به‌غداد رایگه‌یاند “وەک وڵاتی کۆریا توانیومانە لەھەرێمی کوردستان کاربکەین و پشتیوانی حکومەتی ھەرێم بکەین ولەئێستاشدا دەمانەوێت کەرتی بازرگانی و پیشەسازی زیاتر بەھێز بکەین لەگەڵ بازرگانان بەپشتیوانی ژوورە بازرگانیەکان”.
ڕاشیگەیاند “لەباشوری کوردستان زیاتر له ١٥٠٠ بازرگانی کۆری ھەیە کە لەبواری بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرھێنان کار دەکەن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ گرنگیدان بەپەیوەندیەکانمان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان”.