ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی دڵنیایی ده‌داته هاوڵاتیان كه له شاری سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان هیچ كێشه‌و گرفتێكی سوته‌مه‌نی و خۆراك و پێداویستی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان بوونی نیه.
له‌و باره‌یه‌وه سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ”له ئێستادا برێكی زۆر له ستومهنی و خۆراك و پێداویستی ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له كۆگاكانی شاری سلێمانیدا هه‌یه”.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه شاری سلێمانی یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی كاڵا‌و خۆراك و پێدوایستییه‌كان بۆ سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق هه‌نارده ده‌كه‌ن هیچ گرفتێكی تاكو ئێستا له‌ڕووی هاورده‌كردنی كاڵا‌و شتومه‌ك و پێداویستیه‌كان بۆ دروست نه‌بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌م نزیكانه به هه‌زاران بارهه‌ڵگری خۆراك و پێداویستی و ستومهنی له رێگای مه‌رزه‌كانی پارێزگای سلێمانییه‌وه دێنه ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه دڵهنیایی ته‌واو ده‌ده‌ینه هاوڵاتیان كه هیچ په‌له په‌ل نه‌كه‌ن له كڕینی كاڵا‌و شتومه‌ك و له به‌نزینخانه‌كان سه‌ره نه‌گرن و قه‌ره‌باڵغی دروستنه‌كه‌ن، چونكه بانزین و ستومهنی و كاڵا‌و خۆراك و پیداوسیتیهكانی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك به ته‌واوی له كۆگاكانی شاری سلێمانی بونی هه‌یه، بۆیه پێوست ناكات هاوڵاتیان په‌له بكه‌ن بكه‌ن له كرینی كاڵا‌و ستومهنی و پێداویستیه‌كان.