به‌ریتانیا به‌نیازه له‌ساڵی 2016دا وێنه‌ی وینستۆن چێرچڵ بدات له دراوى وڵات.
مێرڤین كنیگ، سه‌رۆكی بانكی به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا رایگه‌یاند: “كاغه‌زی دراوی وڵاته‌كه‌ی شانازی به ژیان‌و كاری پاڵه‌وانه‌كانی دهكاتو یه‌كێك له‌وانه‌ش چێرچڵه، كه سه‌ره‌كرده‌یه‌كی به‌هێزی به‌ریتانی بووه‌و هاوكات وتاربێژ‌و نووسه‌ریش بووه”.
وینستۆن چێرچڵ، له‌ساڵى 1965 – 1874 له به‌ریتانیا ژیاوه‌و له‌ساڵی 1940 پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی گرتۆتهدهستو تا جه‌نگی دووه‌مى جیهانی به‌رده‌وام بووه له پۆسته‌كه‌ی.
له‌دوای جه‌نگی دووه‌مى جیهانی، كه شانشینی یه‌كێك بووه له وڵاته براوه‌كانی ئه‌و جه‌نگه،چێرچڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی دۆڕاند‌و له‌پاش ئه‌و رێكه‌وته بووه‌ته سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی تا ئه‌و كاته‌ی له‌ساڵی 1951 ده‌بێته‌وه سه‌رۆك وهزیرانو له 1955 ده‌ست له‌كار ده‌كشێنێته‌وه.
سه‌رۆكی بانكی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: “چێرچڵ به‌چاوی پاڵه‌وان ته‌ماشا دهكرێتو خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كردووه‌و ئیلهام به‌خشی زۆربه‌ی كه‌سه‌كانی وڵاته”.
به‌دانانی وێنه‌ی چێرچڵ له‌سه‌ر دراوی ئه‌و وڵاته، ئه‌و كه‌سایه‌تییه ده‌بێته یه‌كه‌م كه‌سی سیاسی له مێژووی نوێ وێنه‌ی ده‌چێته سه‌ر دراوی به‌ریتانیا.
كێنگ ئه‌وه‌شی گوت “چێرچڵ له جێگه‌ی ئێزابێت ڤرای، چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی كه له‌ساڵانی 1780 – 1845 ژیاوه، داده‌نرێت”.