عێراق، بە مەبەستى رێگرتن لە ڤايرۆسى كۆرۆنا (كۆڤيد-١٩) بڕياريدا هاتوچۆى بازرگانيش بە رووى دوو دەروازەى لەگەڵ ئێراندا دابخات.
پارێزگارى ديالا، موسەننا ئەلتميمى، لە نووسراوێكدا رايگەياند، لە ئەنجامى كۆبوونەوەى مێزى قەيرانەكانى تايبەت بە بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا، بڕيارى داخستنى هاتووچۆى بازرگانى بۆ ماوەى سێ رۆژ لە مەرزەكانى مەندەلى-سۆمەر و مونزرييە لەگەڵ ئێران دراوە.
تەميمى، ئاماژەى بەوە كرد كە ئەو بڕيارەيان بەمەبەستى باشتر ئەنجامدانى پشكنينى پزيشكى بۆ ئەو عێراقيانە داوە كە لە ئێرانەوە دەگەڕێنەوە.
لەلايەكى ديكەوە ئەمڕۆ عێراق بڕيارى رێگرتن لە هاتنى هاوڵاتييانى ئێرانى درێژكردەوە.