وڵاتێكی كەنداوە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زیاتر لە سێ ملیار دۆلاری ئەمریکی زیانی پێگەیشتووە.
ماڵپەری (ئەلعەرەبی یوم) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە كەلایەن دامەزراوە فەرمییەكانی میرنشینی كوێت ئامادەكراوە، دەركەوتوو كە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانی 3.5 ملیار دۆلاری بە كوێت گەیاندووە.
لە بەشێكی ڕاپۆرتەكەدا هاتوو، پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان چین و كوێت دوولایەن بووە، لایەنێك ئەوەبوو وڵاتی چین بازاڕێكی گرنگ بوو بۆ ساخكردنەوەی نەوتی كوێت و لایەنی دیكەیش ئەوەیە كە ساڵانە كوێت كەلوپەلێكی زۆری تایبەت بە ئەلیكترۆنی و و ئۆتۆمبیل و كارەبایی لە چین دەكڕێت، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئەو بارزگانییەی نێوانیان بەرەو كەمبوونەوە چووە.
بە پەپێی ئامارێكی ژووری بازرگانی چین و كوێت، ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەو وڵاتە ساڵانە دەگاتە 19 ملیار دۆلار، بەڵام لەگەڵ لەگەڵ پەیدابوونی ڤایرۆسی كۆرۆناوە 35%ی ئاڵۆگۆرە بازرگانییەكان كەمبووەتەوە.