بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەروازە سنورییەکانی هەرێم لەگەڵ ئێران داخران


بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و لەسەر پێشنیاری وەزارەتی تەندروستی بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هاتوچۆی هاوڵاتیان لە دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران راگیرا.

دەروازەی سنوریی نێودەوڵەتی پەروێزخان رایگەیاند، لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ی ٢١ی شوباتەوە، هاتوچۆی گەستیاران لە هەرێمەوە بۆ ئێران و بە پێچەوانەشەوە راگیرا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو هاوڵاتییانەی هەرێم و عێراق دەیانەوێت بگەڕێنەوەم لەلایەن بنکەی تەندروستی پەروێزخانەوە پشکنینی پزیشکییان بۆ دەکرێت و بە نووسراوی فەرمی پزیشکیی بنکەی نشینگەی پەروێزخان کە جێگریی دۆخی تەندروستییان ئاگاداردەکرێتەوە و ئەو کاتە رێگەیان پێدەدرێت بگەڕێنەوە هەرێم و عێراق.

تا ئێستا بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێم و ئێران هیچ بڕیار دەرنەکراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، رێگە بە ئەو هاوڵاتییانەش نادرێت کە دەیانەوێت بۆ خوێندن و چارەسەری پزیشکی و هیچ کارێکی دیکە سەردانی ئێران بکەن.