كامیل ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی عێراق – چین سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كرد، له‌لایه‌ن سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووره‌وه پێشوازی لێ كرا.
له دیداره‌كه‌دا ڕه‌وشی بازرگانی و كێشه‌و گرفته‌كانی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتی چین گفتوگۆی له باره‌وه كرا، كامیل ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی عێراق – چین به‌ڵێنیدا به‌دواچوون بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كان بكات و له ماوه‌یه‌كی كورت چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی عێراق – چین داوای له ژووری بازرگانی پیشه‌سازی سلێمانی كرد هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌هێزكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتی چین بخه‌نه‌گه‌ڕ ، ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه دڵنیانی ده‌ده‌ینه بازرگانان و خاوه‌نكارانی كوردستان هه‌موو ئاسانكارییه‌كیان بۆ ده‌كه‌ین تاكو بتوانن سه‌ردانی چین بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ”هه‌ر بازرگانێكی شاری سلێمانی ده‌یه‌وێت سه‌ردانی چین بكات تاكو ٢٩ ئه‌م مانگه (مانگی ٢٩٢) حكومه‌تی چین هه‌موو خه‌رجی سه‌ردانه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت وه‌كو بلیتی فرۆكه و هۆتیل و نان خواردن هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی چین ده‌بێت، بازرگانان ده‌توان سه‌ردانی شاری ”ئی ی‌و” بكه‌ن، له‌ماوه‌ی رابردوودا ته‌نها ١٦ حاڵه‌تی توشبوو به كۆرۆنا له‌م شاره تۆمار كراوه ٩ كه‌س چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه و حكومه‌تیش داوای له هاوڵاتیانی ئه‌و شاره كردوه بگه‌رێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان”.
لای خۆشیه‌وه سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی سپاسی شانده‌كه‌ی كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌ڵاتی ڕێزلنانه‌ی كه پێیان به‌خّشی و هیوای خواست به زووترین كات ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی چین نه‌مێنێت، تاكو بتوانرێت ره‌شی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ئاسایی بكرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆر له بازرگانان و خاوه‌نكارانی سلێمانی به مه‌بستی كاری بازرگانی سه‌ردانی چین ده‌كه‌ن و رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كاڵا‌و شتومه‌كی چینی له بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و خواستی زۆریشی له‌سه‌ره، داواشی كرد چه‌ند كۆربه‌ند و كۆنفراسێك له نێوان شاری سلێمانی و شاری ئی ی‌و سازبكرێت.