دەروازەی حاجی ئۆمەران بازرگان و كۆمپانیاكان ئاگادار دەكاتەوە


کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، کۆمپانیاکان و بازرگانان و دەرھێنەرانی گومرگی و شوفێری بارھەڵگرەکان ئاگادار دەكاتەوە، كە بە بڕیاری وەزارەتی دارایی چیتر کار بە بەڵێننامە ناکرێت، بارەکان لە دەروازەی سنوورییەکان رادەگیرێن تاکو لە ئەنجامی پشکنینی تاقیگەیی دەردەچێت.

لە راگەیەندراوێكدا کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند: “ئاگاداری گشت کۆمپانیاکان و بازرگانان و دەرھێنەرانی گومرگی و شوفێری بارھەڵگرەکان دەکەینەوە بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابوری/بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ، ھەموو ئەو خۆراک و داودەرمان کە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکرێن بارەکان لە دەروازەی سنوورییەکان رادەگیرێن تاکو ئەنجامی پشکنینی تاقیگەیی دەردەچێت و چیتر کار بە بەڵێننامە ناکرێت.