كۆمپانیایی عێراق ته‌قه‌دوم بۆ ڕێكخستنی پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی خه‌لاتی رێزلێنانی به‌خشییه سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی.
بریاره له به‌رواری ١ تاكو ٦ی مانگی سێ پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بكرێته‌وه كه ساڵانه له‌لایه‌ن كۆمپانی عێراق ته‌قه‌دوم ده‌كرێته‌وه، ئه‌مسالیش ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆمپانیا ناوخۆی و بیانییه‌كان تیادا به‌شدارن و چه‌ندین به‌رهه‌می ناخۆی و بیانی تێدا نیامش ده‌كرێت، كه به یه‌كێك له گرنگترین پێشه‌نگاكان داده‌نرێت له هه‌رێمی كوردستاندا و له ژێر چاودێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كاره‌كانی به‌رێوه‌ده‌چێت.
كۆمپانیایی عێراق ته‌قه‌دوم، سپاسی ژووری بازرگانی سلێمانی و سه‌رۆكی ژوور ده‌كات كه به به‌رده‌وامی هاوكار و پاڵشتیانه بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانانی پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، رۆڵی گرنگی و به‌رچاوی له به‌شداریكردنی كۆمپانیا ناوخۆی و جیهانییه‌كان داواكاریش بوون ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به‌رده‌وام بێت له بانگێشت كردنی كۆمپانیا ناوخۆی و جیهانییه‌كان تاكو به‌شداری له پێشه‌نگاكه بكه‌ن كه ساڵانه له شاری سلێمانی ده‌كرێته‌وه و چه‌ندین كاڵا و شتومه‌كی نوێ و ناوازه‌ی تیدا نمایش ده‌كرێت.
لای خۆشیه‌وه سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی سپاسی كۆمپانیایی عێراق ته‌قه‌دومی كرد كه سالا هه‌ده‌ستێك به كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و پاڵپشتی كردنی ژووری بازرگانی سلێمانی له به‌رێوه‌چونی كاره‌كانیان دوپات كرد و رایه‌گه‌یاند ”به‌وپه‌ڕی تواناوه هه‌وڵده‌ده‌ین پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو كاره‌كانی به‌رێوه‌بچێت و كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین كۆماپانیایی ناوخۆی و جیهانی تیایدا به‌شداربن”.