پیرۆزبایی گەرمی ژووری بازرگانیو پیشەسازیی سلێمانی بەهەردوو بەڕێزتان “بافل تاڵەبانیو لاهور شیخ جەنگی” رادەگەیەنین بەبۆنەی هەڵبژاردنتانەوە بەهاوسەرۆکیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
وەک دوو سەرکردەی گەنجی دڵسۆزو خاوەن ئیرادەی بەهێز چاوەڕوانی زۆرتان لێدهكرێ، ئێمە لەژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕیزتان دەخوازینو بەهەموو توانایەك پشتگیرییان دەکەین لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستانو دەستبەرکردنی ئاشتیو ئاسایشو سەقامگیرییو خۆشگوزەرانی بۆ هەرێمی کوردستان.
ژووری بازرگانیو پیشەسازیی سلێمانی
١٨ / ٢ / ٢٠٢٠