ئه‌حمه‌د كه‌لاری: كێشه‌یه‌كی بازرگانان له‌مه‌رزی په‌روێزخان چاره‌سه‌ر كرا

ئه‌حمه‌د كه‌لاری، ئه‌ندامی ێه‌نجومه‌نی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”به‌ یاوه‌ری به‌رێوبه‌ری چاودێری بازرگانی گه‌رمیان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كشتی بازرگانی هه‌رێمی كوردستانمان كرد به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی بازرگانان”.

ئه‌حمه‌د كه‌لاری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كه‌ هاوكات نوێنه‌ری بازرگانانی گه‌رمیانیشه‌ رایگه‌یاند ”ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر كێشه‌ و گرفتی ژماره‌یه‌ك له‌ بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانیاكان بوو كه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه توشی گرفت بوون  به‌هۆی  بریارێكی وه‌زاره‌تی بازره‌گانی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ تیادا ته‌نها رێگه‌ی هاورده‌كردنی كاڵاو شتومه‌ك به‌و بازرگانه‌نه‌ ده‌را كه‌ خاوه‌نی گه‌نجینه‌ و گۆگا بوون، ئه‌گه‌ر كۆگایان نه‌بواییه‌ به‌هیچ جۆرێك مۆڵه‌تی هاورده‌ كردنی كاڵایان پێ نه‌ ئه‌درا”.
 
راشیگه‌یاند ”ئه‌م بڕیاره‌ كێشه‌ و گرفتی بۆ بازرگان و خاوه‌ن كۆماپنیاكان دروستكرد  به‌ تایبه‌تی له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و مه‌رزی په‌روێزخان، بۆیه‌ داوایان لێ كردین هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ بده‌ین بۆیه‌ ئێمه‌ش سه‌ردانی كاك نه‌وزاد به‌رێوبه‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێممان كرد و له‌گه‌ڵی كۆبوینه‌وه‌ و چه‌ند پێشنیازێكم له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا خسته‌ڕوو بریاردرا له‌ سبه‌ینێوه‌ كار به‌و پێشنیازانه‌ بكرێت”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا خۆشبه‌ختانه‌ توانیمان كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین به‌ دانانی میكانیزمێك بۆ ئه‌و كاڵاو شتومه‌كانه‌ی پێوستیان به‌ گۆگا نیه‌، وه‌ك ئه‌و بازرگانانه‌ی كاڵاكانیان له‌ سه‌ر سنوره‌وه‌ ده‌نێرنه‌ باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق یاخود سوریا، پشتیگیریان بۆ ده‌كرت و ده‌توانن كاڵاكانیان هاورده‌ بكه‌ن،  ئه‌و خاوه‌نكارانه‌شی كه‌ كۆگایان نیه‌ و زه‌ویان پێ نه‌دراوه‌ بۆ دروستكردنی كۆگا هه‌ولبدرێت زه‌ویان پێبدرێت، تاكو زه‌ویشیان پێ ده‌رێت ده‌توان سود له‌ كۆگای هاورێكانیان وه‌ربگرن یاخود كۆگا به‌ كرێ بگرن مۆڵه‌تی هاورده‌یان پێ ده‌رێت”.
 
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، ”له‌ سبیه‌نێوه‌ كار به‌ پشنیازه‌كان ده‌كرێت و بازرگانان بێ كێشه‌ ده‌توانن كاڵاكانیان هاورده‌ بكه‌ن”.