رێكخراوی GIZی ئه‌ڵمانی سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كرد


به‌مه‌بستی به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی گه‌نجان و هاوكاری كردنیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار ده‌ستپێكردنی  پرۆژه‌ی بازرگانی،  رێكخراوی GIZ سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كرد.

فریدیریك پۆمیریهنی، نوێنه‌ری رێكخراوی GIZی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند ”ئه‌مه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین و چه‌ندین سیمنار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی گه‌نجان سازبكه‌ین، یارمه‌تی گه‌نجان بده‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار هه‌لی كار و دروستنكردنی پرۆژه‌ی بازرگانی تایبه‌ت به‌ خۆیان، داواكاری ژووری  بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی هاوكار و پاڵپشتمان بێت له‌ كاره‌كانماندا”.

لای خۆشیه‌وه‌  سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”سپاسی رێكخراوه‌كه‌تان ده‌كه‌ین كه‌ چه‌ندین كار و پرۆژه‌ی به‌ سودتان  له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه‌، ئێمه‌ش وه‌ك  ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی هه‌میشه‌ هاوكار و پشتیوانتان ده‌بین ئه‌وه‌ی له‌ تواناماندا بێت بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌كانتان ده‌یكه‌ین”.