کۆماری ئیسلامیی ئێران ماوەی هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر گەشتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق، درێژ دەکاتەوە.
مانگی رابردوو (مانگی 1ـی 2020)، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڕیاری گەشتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ وڵاتەکەی بەبێ ڤیزا، تا کۆتایی ئەم مانگە (مانگی 2ـی 2020)، درێژ کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 18-2-2020، ئاژانس هەواڵیی عێراقی (واع) بڵاوی کردووەتەوە، کە ئێران ماوەکەی تا رۆژی 27-4-2020، درێژ کردووەتەوە.