وەزاره‌تی پلاندانانی عێراق, داتایه‌كی تایبه‌ت به‌رێژه‌ی هه‌ژاری له‌سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكان بڵاوكردهوهو رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی دو ساڵی رابردودا رێژه‌ی هه‌ژاری به‌هۆی دۆخی ئه‌منی و ئابوریه‌وه روی له‌هه‌ڵكشان كردوه، پارێزگای سلێمانیش له‌پله‌ی یه‌كه‌می كه‌مترین رێژه‌ی هه‌ژاریدایه.
عهبدولزههر هنداوی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “به‌گوێره‌ی سه‌رژمێریه‌كی وه‌زاره‌تی پلاندانان كه تا كۆتایی ساڵی ٢٠١٨ ئه‌نجامدراوه، رێژه‌ی هه‌ژاری له ٢٢.٥%ه‌وه كه ٢٠١٤ ئه‌نجامدرابو بۆ٢٠% كه‌مبوه‌ته‌وه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، رێژه‌ی هه‌ژاری له‌نێوان پارێزگاكان به‌پێی چالاكی ئابوری و جوڵه‌ی بازاڕ گۆڕانكاری به‌سه‌ردێت، به‌جۆرێك به‌شێك له‌پارێزگاكان رێژه‌ی هه‌ژاری به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌به‌شێكی دیكه‌شیان روی له‌زیادبون كردوه”.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، لهسهرژمێریهكهدا بواره‌كانی ته‌ندروستی، نیشته‌جێبون، فێربون و داهاتی تاك و پێداویستیه‌كان بۆ خۆراك له‌به‌رچاو گیراون.
جهختیشیكردوهتهوه، به‌پێی ئه‌و پلانه ستراتیژیه نیشتمانیه‌ی دانراوه، عێراق له‌ساڵی ٢٠١٨ تاوه‌كو ٢٠٢٢ رێژه‌ی هه‌ژاری كه‌مده‌بێته‌وه بۆ ١٦%، هه‌مان پلانیش له‌ساڵی ٢٠١٠جێبهجێكرا كه رێژه‌ی هه‌ژاری ٢٣% بو، به‌ڵام تا كۆتایی ٢٠١٣بۆ ١٥% كه‌مبوه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانه‌كانه‌وه له‌ساڵی ٢٠١٤ جارێكی تر رێژه‌كه روی له‌به‌رزبونه‌وه كرد.
زۆرترین رێژه‌ی هه‌ژاری له‌پارێزگای موسه‌ننا تۆماركراوه كه رێژه‌كه‌ی ٥٢%-ه، كه‌مترین رێژه‌ی هه‌ژاریش له‌پارێزگای سلێمانیه كه رێژه‌كه‌ی ٤.٥%-ە.
به‌گوێره‌ی سهرژمێریهكهی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، زۆرترین رێژه‌ی هه‌ژاری له‌پارێزگای موسه‌ننا تۆماركراوه كه رێژه‌كه‌ی ٥٢%-ه، كه‌مترین رێژه‌ی هه‌ژاریش له‌پارێزگای سلێمانیه كه رێژه‌كه‌ی ٤.٥%-ە.
هه‌ر له‌و راپۆرتی سه‌رژمێریه‌دا ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو، دهۆك ٨.٥%، سلێمانی ٤.٥%، هه‌ولێر ٦.٧%، نه‌ینه‌وا ٣٧.٧%، كه‌ركوك ٧.٦%، دیاله ٢٢.٥%، ئه‌نبار ١٧%، سه‌ڵاحه‌دین ١٨%، به‌غداد ١٠%، بابل ١١%، كه‌ربه‌لا ١٢%، واست ١٩%، نه‌جه‌ف ١٢.٥%، دیوانیه ٤٨%، زیقاڕ ٤٤%، میسان ٤٥%، به‌سڕا ١٦%یه.