ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا زیانی نزیكه‌ی پێنج ملیار دۆلاری له‌ كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كان داوه‌

ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی “ئیكاو” ئاشكرای كرد، كه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان، كۆمپاناكانی فڕۆكه‌وانی زیانی یه‌كجار گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه‌ و كۆی گشتی زیانه‌كانیشی به‌ نزیكه‌ی پێنج ملیار دۆلار هه‌ژمار كرد.

له‌ ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوه‌كه‌ هاتووه‌، دوای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ چین و بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ شار و وڵاتانی تر، نزیكه‌ی 70 كۆمپانیای تایبه‌ت به‌ بواری فڕۆكه‌وانی سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانیان وه‌ستاندووه‌، 50 كۆمپانیای تریش گه‌شته‌كانیان زۆر سنووردار و كه‌م كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌ هاتووه‌، گرتنه‌به‌ری ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ له‌ پێناو مانه‌وه‌ و نه‌گه‌یاندنی ڤایرۆسه‌كه‌یه‌ بۆ نێو كۆمه‌ڵگا و وڵاتانی تر، به‌ڵام كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كان به‌ ڕێژه‌ی 80% گه‌شته‌كانیان كه‌می كردووه‌، ئه‌گه‌ر هاتوو كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی هیچ سه‌رنشینی نه‌بێ و بۆخۆی گه‌شت بۆ زۆرێك له‌ وڵاتان قه‌ده‌غه‌ بكات، ئه‌وا به‌ ته‌واوی كۆمپانیاكان مایه‌پووچ ده‌به‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت.

ئیكاو ده‌ڵێ، به‌ گشتی 80% سه‌رجه‌م گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چین وه‌ستاوه‌ و پێچه‌وانه‌وه‌یش هه‌مان شته‌ و ته‌نیا ئه‌وه‌ی جیاوازه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ناوخۆی چین ڕێژه‌ی گه‌شتی فڕۆكه‌وانی به‌ ڕێژه‌ی ته‌نیا 20% كه‌می كردووه‌،  ئه‌مه‌یش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ زۆرترین به‌كاربه‌ری فڕۆكه‌وانی له‌ چین، به‌هۆی گه‌وره‌ی وڵاته‌كه‌ له‌ ناوخۆیش پێویستیان به‌ هاتوچۆ ده‌بێ، كه‌ ئه‌مه‌یش له‌ ناوخۆی چین كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌ دوای خۆیدا نه‌هێناوه‌.

به‌ گوێره‌ی داتا و ئاماره‌كان كه‌ ڕێكخراوه‌كه‌ خستوویه‌تییه‌ ڕوو، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێسته‌ كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی به‌ بڕی 19.6 ملیۆن هاووڵاتییان له‌ كیس چووه‌، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماڵه‌كانیان جێ ناهێڵن، له‌ ترسی گه‌یشتنی ڤایرۆسه‌كه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ی ئه‌وان، زۆرترین كات له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.

له‌ ئامار و پێشبینییه‌كانی ئیكاو هاتووه‌، كه‌ ژاپۆن له‌ ئه‌نجامی كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێسته‌ نزیكه‌ی 1.29 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه‌، هاوكات ڕێژه‌ی زیانه‌كان له‌ تایلاندیش بۆ كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی نزیكه‌ی 1.15 زیان به‌ر كۆمپانیاكه‌تان كه‌وتووه‌.

ڕێكخراوی فڕۆكه‌وانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت، ئه‌وان به‌ ته‌واوی گه‌شتی ئاسمانی فڕۆكه‌كه‌ ده‌وه‌ستێت و شه‌ڕێكی چاوه‌ڕوواننه‌كراو له‌ كۆتایی ڕوو ده‌دات.

هه‌رچه‌نده‌ زۆر هه‌واڵ له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی دژه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێسته به‌ فه‌رمی دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزه‌ و چاره‌سه‌ره‌كان یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ نین و ڕۆژ دوای ڕۆژیش ئاماری تووشبووان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ ڕووی له‌ هه‌ڵكشانه‌ و به‌مشێوه‌یه‌یش ڕێوشوێنه‌كان زیاتر توند ده‌كرێن و خه‌ڵكیش زیاتر ده‌ترسێن و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتی ئاسمانی ناكه‌ن.

گه‌ر به‌رده‌وام بێ بازرگانی نێوده‌وڵه‌تیش تووشی كاره‌سات ده‌كات و ئابووری جیهان به‌ره‌و هه‌ره‌س هاورده‌ ده‌كات
ڕێكخراوه‌كه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ئه‌و دۆخه‌، زۆربه‌ی كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی جیهان تووشی مایه‌پووچی و زیانێكی یه‌كجار زۆر و گه‌وره‌ ده‌بن، كه‌ ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كێشه‌ی ئابووری بۆ زۆرێك له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان دروست بكات.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌وه‌یه‌كی نوێی خێزانی ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌ و پێشتریش له‌ 2012 و 2018 له‌ نه‌وه‌ی یه‌كه‌می له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیهان بڵاوبووه‌وه‌، به‌ڵام هه‌رز توانرا كۆنتڕۆڵ بكرێ و ڕێی لێ بگیرێ، تا جیهان بته‌ێته‌وه‌ و به‌ ویستی خۆی مرۆڤ كۆمه‌ڵكوژ بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وه‌ نوێیه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ به‌ گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان زۆر له‌ نه‌وه‌كانی پێشووی به‌هێزتره‌، بۆیه‌ هیچ جۆره‌ ده‌رمان و ڤاكسینێك ده‌رمانی ئه‌و برینه‌ ناسۆره‌ ناكات، كه‌ ژیانی له‌ خاوه‌ن و كارمه‌ندانی كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی تاڵ كردوو.

داتا فه‌رمییه‌كان پشتڕاستی ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ تا ئێسته‌ زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و هه‌شت هه‌زار كه‌سی تریش تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ هاتوون و له‌ ژێر چاره‌سه‌ری چڕی پزیشكیدان، ده‌نگدانه‌وه‌ و كاردانه‌وه‌كان به‌ جۆرێك خێراییه‌، وایكردووه‌ خه‌ڵكی به‌ ئاسایی بۆچوونیان نه‌گۆڕن و سووربن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شتێكی خراپ ڕوو ده‌دات، كه‌ ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌یش یارمه‌یتده‌ر ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌ گه‌شتكردن دوور بكه‌ونه‌وه‌.

پێشبینی ده‌كرێ ڤایرۆسه‌كه‌ جیا له‌وه‌ی گه‌وره‌ترین گورز له‌ كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی داوه‌، گه‌ر هاتوو به‌رده‌وامی هه‌بێ و ماوه‌یه‌كی زۆر بخایه‌نێت، ئه‌وا زیانه‌كانی بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی جیهان ده‌یان هێنده‌ له‌ زیانی كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی زیاتر ده‌بێت.

دروستبوونی كێشه‌ له‌ بازرگانی جیهانیش، هاوشێوه‌ی گه‌شتی فڕۆكه‌وانی نییه‌ و بگره‌ كاردانه‌وه‌ی زۆر زیاتر ده‌بێ، ده‌بێته‌ هۆی وه‌ستاندنی كارگه‌كان و نه‌مان و كه‌مبوونی كه‌لوپه‌لی خوارده‌مه‌نی پێویست و كاڵا جۆراوجۆره‌كان له‌ بازاڕ، كه‌ دواجار هه‌ریه‌ك له‌مانه‌یش زیانی خۆی له‌ ئابووری وڵات و ناوچه‌ جیا جیاكان ده‌دات، به‌مشیوه‌یش جیهان تووشی ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌بێ و ئابووری دنیا به‌ره‌و هه‌ره‌سێكی مه‌ترسیدار هه‌نگاو ده‌نێت.