شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی پۆڵەندای کرد

شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی پۆڵەندای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ژووری بازرگانی وارشۆ کۆبونەوە.

یاسین ڕەحیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند “لە کۆبونەوەکەماندا لەگەڵ ژووری بازرگانی وارشۆ، نوێنەری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و باڵوێزی پێشوی پۆڵەندا لە عێراق کە ئێستا ڕاوێژکارە لە ژووری بازرگانی وەرشۆ و کۆمەڵێک بازرگان وەبەرھێنەری ئەو وڵاتە ئامادەبوون”.

ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبونەوەکەدا بە بەرپرسانی ژووری بازرگانی واشۆمان ڕاگەیاند “پێمانخۆشە پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەکانی نێوانمان لەسەر ئەساسی پڕۆتۆکۆڵی بێت بەشێوەک لە بەرژەوەندی ھەردوو لادا بێت و پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانمان بکات”.

لای خۆشیانەوە بەرپرسانی ژووری بازرگانی وەرشۆ حۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە سەردانەکەمان و ڕایانگەیاند “لەسەدا ٥٠ی بڕی ھەناردەیان بۆ عێراق لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندایە ھیوادارین بتوانین قەبارەی ئاڵوگۆڕی نێوانمان زیاتر بکەین”.

جێگری سەرۆکی ژوور ھێمای بۆ ئەوەش کرد ئەمڕۆ لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەماندا سەردانی کۆمەڵێک کارگە و کۆمپانیا دەکەین و سبەینێش کۆبونەوەکانمان درێژەی دەبێت و بڕیارە سەردانی پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی بکەین.