پەرلەمانتارێكی عێراق وڵاتانی دراوسێی عێراقی تۆمەتبار كرد بەوەی كە رێگەنادەن عێراق لەبواری نەوتدا پێشبكەوێت.
عەلی فەیاز جێگری سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە روونیكردەوە، وڵاتانی خاوەن نەوتی دراوسێی عێراق رێگەنادەن كۆمپانیا نەوتیەكان بێنە عێراقەوە بۆ ئەوەی عێراق دوابكەوێت لەكەرتی نەوتدا.
تەئكیدی لەوەشكردەوە، عێراق سەرەڕای ئاڵۆزیی دۆخی ئەمنیی، بەردەوامە لە گەشەدان بەنەوت و كۆمپانیاكانیش گوێ بەباری ئەمنیی نادەن و بەردەوامن لەكاركردن.