نووسینگەی پەسەندکردنی بەڵگەنامەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە سلێمانی کرایەوە


بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی عێراق، محەمەد حەکیم و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چەند پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق و  هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی نووسینگەی پەسەندکردنی بەڵگەنامەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە سلێمانی کرایەوە.
 
بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی عێراق، محەمەد حەکیم و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی و چەند پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق و پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر نووسینگەی پەسەندکردنی بەڵگەنامەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە سلێمانی کرایەوە.

کاتژمێر١٣:٣٠ ئەمڕۆ لە گەڕەکی گردی سەرچنار لە شاری سلێمانی نووسینگەی پەسەندکردنی بەڵگەنامەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە سلێمانی کرایەوە.

بەکردنەوەی ئەم نووسینگەیە، ئەو ھاووڵاتییانەی کە لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان دێنەوە، پێویست ناکات بۆ کاروبارەکانیان سەردانی بەغدا بکەن، ئەو نووسینگەیە کار بۆ ئەو ھاووڵاتییانەش دەکات کە بەڵگەنامەکانیان ونکردووە یان لەناو چووە و بۆیان دروست دەکرێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر دەبووایە هاووڵاتییان بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان سەردانی شاری بەغدا بکەن، بەڵام ئێستا هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەتوانن لە هەولێر کارەکانیان رایی بکەن.

هەر ئەمڕۆ لە شاری هەولێر هەمان نووسینگە بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی عێراق لە مەراسیمێکدا کرابوویەوە.