ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران پێشبینی دەكات لە مانگی نیسانی داهاتوو، بودجەی عێراق یەكلایی بكرێتەوە.
حەنین قەدۆ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندوە: لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چاوەڕێی پێكهێنانی حكومەتی نوێ دەكات بەمەبەستی سەرلەنوێ داڕشتنەوەی پڕۆژەی یاسای بودجەی گشتی، پێشبینیشی كرد لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی نوێ، بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٠ لە مانگی نیسانی داهاتوو تێپەڕێندرێت و یەكلایی بكرێتەوە.
روونیشیكردەوە: پڕۆژە یاسای بودجە لەماوەی رابردووداو بەهۆی قەیرانی سیاسیی روبەڕووی چەندین ئاستەنگ بۆتەوە، بۆئەو مەبەستەش بەپێویستی زانی، پرسی بودجە لە داهاتوویەكی نزیكدا یەكلایی بكرێتەوە.